رووداو دیجیتاڵ
لەوەتەی جەستن بووەتە هاوڕێی مراوییەک، هەموو هاوڕێکانی دیکەی لە کلیڤلاندی ئۆهایۆ پشتگوێ خستووە.
جەستن و رینکل سۆز و خۆشەویستییەکی تایبەت لەنێوانیاندا هەیە و بەبێ یەکدی هەڵناکەن. لەسەر یەک جێگە دەخەون، بەیانیان بەیەکەوە راهێنان دەکەن و نان و ئاویشیان بەیەکەوەیە.
جەستن وود، خاوەنی مراوییەکە دەڵێت، "لەو کاتەوەی لەگەڵ ئەم مراوییە دەژیم، نامەوێ بەجێی بێڵم، تەنیا ئەمە بە کەڵکم دێت، خەڵک هەن هەستیان بە خەمباری کردووە، بەڵام بە بینینی دڵخۆشبوون."
ئەمڕۆ لەوانەیە رینکل دووەم بەناوبانگترین مراوی بێت لەدوای دۆناڵد دەکی فیلمە کارتۆنییەکان. لە یوتیووبدا دوو ملیۆن سەبسکرایبی هەیە. بۆ هەرشوێنێک بڕۆن، دەبنە باسوخواسی خەڵکی.
رێبوارێک دەڵێت، "لە ژیانی خۆمدا مراوی وام نەبینیوە، بەڕاستی ئەمەیان مراویێکی نازدارە." پێویستە ئەوەشبڵێین، ناوبانگییان کاریگەری بەسەر ژیانی کۆمەڵاتیان هەبووە. ئەم دووانە بڕۆنە هەر شوێنێک، خەڵک بەرۆکیان دەگرن و داوای سێڵفیان لێدەکەن.
بەڵام ئەوە روونە، لەوەتەی مراوییەکە هاتووەتە نێو ژیانی، جەستنیش باشتری لێ دەخوات و پارەی چاکتری لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان پێ کۆدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ