رووداو دیجیتاڵ
کێنی ژوو، پرۆفیسۆرە لە زانکۆی تەکساس و لەنێو توێژینەوەیەکدا سەری سپی کردووە، تاوەکو بۆی دەرکەوێت 'ئاخۆ سەگ دەتوانێت قسە بکات؟ ئەگەر قسە دەکات، چی دەڵێت؟'
دوای سێ ساڵ خۆپەراوێزخستن لە ژوورێکدا و بەردەوامبوون لە لێکۆڵینەوەکانی، کێنی ژوو، سەرەداوێکی بۆ دەرکەوت.
ئەو دەڵێ "ژیری و عەقڵیان سەرنجی منی راکێشاوە. هەمیشە پرسیار دەکەم ئاخۆ ئەمانە (سەگ) زمانیان هەیە؟"
لەچوارچێوەی زانستی دەنگناسی، پرۆفیسۆرەکە سەرقاڵی لێکچوواندنی ئەو دەنگانەیە کە سەگ دروستی دەکەن، دواتر دەنگەکان دەکاتە وشە.
کێنی ژوو باسی نەخشەیەک دەکات کە لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرێکە و دەڵێ "ئەم نەخشەیە لەرەلەر و هێزی دەنگی سەگەکانمان پێدەڵێت."
پرۆفیسۆرەکە چەندین دەنگی کۆکردووەتەوە، لە ژاوەژاو جیایان دەکاتەوە. ناونیشانیان بۆ دادەنێت، بەسەر چەند بڕگەیەکدا دابەشیان دەکات، بۆ هەر یەکەیان هاوشێوەی ئەلفبێ، پیتێک دادەنێت.
تاوەکو ئێستا پڕۆژەکە 483 هەزار دۆلاری تێچووە.
پرۆفیسۆرەکە تاوەکو ئێستا 10 کاژێر وەڕینی سەگی مانادارکردووە. ئەوەشی بۆ دەرکەوتووە 'سەگی هەر وڵاتێک بە زمانێکی جیاواز قسە دەکەن'. پێدەچێت ئەمە سەرەتای دۆزینەوەیەکی مێژوویی بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ