رووداو دیجیتاڵ
لە ئەمریکا 96ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە هۆڵی شانۆگەری دۆلبی لە هۆڵیوود بەڕێوەدەچێت. ئۆپنهایمەر لە دیارترین فیلمەکانە بۆ 13 خەڵات بەربژێرە.
چوارەمین جارە رێورەسمەکە جیمی کیمیڵ، کەسایەتی ناوداری ئەمریکیی بواری کۆمیدیا و پێشکێشکاری پرۆگرامی جیمی کیمیڵ لایڤ بەڕێوەدەبات.
ئۆسکار گەورەترین بۆنەی هونەریی سینەماییە، کە تێیدا خەڵات بەسەر باشترین سینەماکار و بەرهەمی سینەمایی دابەش دەکرێن.
لە رێوڕەسمە سێ کاژێرییەکەدا، دەیان خەڵات بەسەر باشترینەکان دابەشدەکرێن، دیارترینیان فیلمی "ئۆپنهایمەر"ـە کە بەربژێرە بۆ بردنەوەی 13 خەڵات.
ئۆپنهایمەر
فیلمێکی سێ کاژێری مێژوویی هەستبزوێنی هۆڵیوودە و باس لە بیرۆکەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات لە جەنگی دووەمی جیهانی لەلایەن جەی رۆبەرت ئۆپەنهایمەر، زانای فیزیایی ئەمریکی کە دواتر بیرۆکەکە سەردەنێت بۆ وەشاندنی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی و بۆ هەمیشە رێڕەوی ژیان دەگۆڕێت.
ئۆپنهایمەر لە ماڵپەری سینەمایی IMDb لە 10 خاڵ 8.4ـی وەرگرتووە و 85٪ـی خەڵک لەسەر گووگڵ حەزیان بە فیلمەکە کردووە.
ئۆپنهایمەر 100 ملیۆن دۆلار بودجەی بۆ تەرخان کرا، تەنیا لە بۆکس ئۆفیس نزیکەی یەک ملیار دۆلاری کۆکردووەتەوە.
ئۆپنهایمەر هەریەک لە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین فیلم و دەرهێنەر و خەڵاتی بافتای بۆ باشترین ئەکتەر و خەڵاتی کریتیکی بۆ باشترین فیلم و نزیکەی 10 خەڵاتی دیکەی بردووەتەوە. بۆ 13 خەڵاتی جیاوازی ئۆسکاریش بەربژێرە.
بەربژێرەکانی خەڵاتی ئۆسکار
باشترین فیلم (Best Picture Nominees)
- ئەمێریکان فیکشن
- ئەناتۆمی ئۆڤ فۆڵ
- باربی
- زە هۆڵدۆڤەرز
- کیڵەرز ئۆڤ زە فلاوەر موون
- مایسترۆ
- پاست لایڤز
- پوەر تینگس
- زە زۆن ئۆڤ ئینترێست
- ئۆپنهایمەر
باشترین ئەکتەری پیاو (Best Actor Nominees)
برادلی کووپەر بۆ فیلمی مایسترۆ
- کۆلمان دۆمینگۆ بۆ فیلمی روستن
- پۆڵ گیاماتی، زە هۆڵدۆڤەرز
- کیلیان مورفی بۆ فیلمی ئۆپنهایمەر
- جێفری رایت بۆ فیلمی ئەمێریکان فیکشن
باشترین خانمە ئەکتەر (Best Actress Nominees)
- لیلی گلادستۆن بۆ فیلمی کیڵەرز ئۆڤ زە فلاوەر موون
- ساندا هوڵەر بۆ فیلمی ئەناتۆمی ئۆڤ ئە فۆڵ
- کەیری مولیگن بۆ فیلمی مایسترۆ
- ئێما ستۆن بۆ فیلمی پووە تینگس
- ئانیتی بێنینگ بۆ فیلمی نایاد
باشترین دەرهێنەر (Best Director Nominees)
- جۆناتان گلەیزەر، فیلمی زە زۆن ئۆڤ ئینترێست
- یۆرگۆس لانتیمۆس، فیلمی پووە تینگس
- کریستۆفەر نۆلان، فیلمی ئۆپنهایمەر
- مارتن سکۆرسیس، فیلمی کیڵەرز ئۆڤ زە فلاوەر موون
- جەستن ترایت، فیلمی ئەناتۆمی ئۆڤ ئە فۆڵ
باشترین ئەکتەری پاڵپشتیکاری پیاو (Best Supporting Actor Nominees)
- ستێرلینگ بڕاون، ئەمێریکان فیکشن
- رۆبێرت دی نیرۆ، کیڵەرز ئۆف زە فلاوەر موون
- رۆبەرت داونی، ئۆپنهایمەر
-رایان گۆزلینگ، باربی
- مارک روفالۆ، پووە تینگس
باشترین خانمە ئەکتەری پاڵپشتیکار (Best Supporting Actress Nominees)
- ئیملی بلەنت، فیلمی ئۆپنهایمەر
- جۆدی فۆستەر، فیلمی نایاد
- داڤین جۆی راندۆلف، فیلمی هۆڵدۆڤەرز
- دانیێلی برووکس، زە کەلەر پەرپل
- ئەمێریکا فێرێرا، فیلمی باربی
باشترین چیرۆکی وەرگیراو (Best Adapted Screenplay Nominees)
- ئەمێریکان فیکشن
- باربی
- ئۆپنهایمەر
- پووە تینگس
- زۆن ئۆڤ ئینترێست
باشترین چیرۆکی رەسەن (Best Original Screenplay Nominees)
- ئەناتۆمی ئۆڤ فۆڵس
- زە هۆڵدۆڤەرز
- مەی دێسەمبەر
- پاست لایڤز
- مایسترۆ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ