فەرەنسا گوگڵ ناچاردەکات ئەو سزایەی درا، بڵاوبکاتەوە

10-02-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن گوگڵ
A+ A-
رووداو – sky news

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دادگای باڵای فەرەنسا بڕیاری دا كۆمپانیای گوگڵ ناچاربكات بەبڵاوكردنەوەی زانیاری تەواو لە لاپەڕەی یەكەمی google.fr لەسەر ئەو سزا داراییەی، كە لە لایەن حكومەتی فەرەنساوە خراوەتەسەری و هۆكاری سزاكەشی بەهۆی "پابەندنەبوونی كۆمپانیای گوگڵی ئەمریكی بە بنەماكانی پاراستنی زانیاری تایبەتی بەكارهێنەرانی گوگڵ لە فەرەنسا".

دوای ئەوەی لیژنەی نیشتیمانی فەرەنسی گەیشتە ئەو ئەنجامەی، كە "گوگڵ سەركەوتوو نەبووە لە پاراستنی داتای بەكارهێنەرانی"، مانگی کانوونی دووەمی رابردوو بەبڕی 150 هەزار یۆرۆ، كە زۆرترین ئاستی سزای داراییە، سزای ئەو كۆمپانیایەی دا.

هەروەها لیژنەكە بڕیاریدابوو، كە كۆمپانیای گوگڵ دەبێت لە لاپەڕەی سەرەكی هۆكار و بڕی سزاكەی بنووسێت بۆ ئەوەی بەكارهێنەرانی ئاگاداربن. ئەم ئاگاداركردنەوەیەش تاوەكو 48 كاژێر بەردەوامبێت، هەرچەندە كۆمپانیای گوگڵ دەیویست بەگوێرەی یاسا خۆی لەم سزایە رزگاربكات، لەبەر ئەوەی ئەمە زیانی زۆری بۆ ئابڕوی كۆمپانیاكە دەبێت.

نەپاراستنی تەواوی داتای بەكارهێنەرانی گوگڵ، جگە لە رەخنەیەكی زۆر لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، وایكردووە كۆمپانیاكە رووبەڕووی چەندین كەیس ببێتەوە لە دادگاكانی بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە