رووداو دیجیتاڵ
"دەشکێنەوە، دەنوشتێنەوە و دەپێچرێنەوە"، ئەمە وەسفی داهێنانەکانی ئەمدواییەی بەرهەمەکانی سامسونگە لە جیهانی مۆبایلدا.
کۆمپانیا زلهێزە کۆرییەکە بەمەش نەوەستاوە، دەستیکردووە بە خەرجیێکی زۆر لەپێناو بەهێزکردنی شاشەی مۆبایلەکانی.
عەسا سیحرییەکەی ئەمجارەی سامسونگ مادەی OLEDـە، پێکدێت لە چینێکی تەنکی نیمچەگەیەنەری شەفاف کە لە کاربۆن دروستدەکرێت و سامسونگ لە شاشەی مۆبایلەکانی بەکاری دەهێنێت.
چراگ شا، بەڕێوەبەری باڵا لە بەشی شاشەی کۆمپانیای سامسونگ دەڵێت، "ئەوەی توانیومانە بەدەستی بهێنین بەرزترین پێوەری سەربازییە. لە جوڵەی لەناکاوی پلەی گەرمی 60ی سیلیزی بۆ 20ی ژێر سفری سەدییەوە بگرە تاوەکو خێرایی، تاقیکردنەوەی کەوتن و بەستن. تاوەکو دڵنیابین کە شاشە نوشتاوەی OLED کە تۆ دەیکڕی، دووچاری هیچ کێشەیەک نابێت ئینجا لە هەر بارودۆخێکدا بێت."
سامسونگ پێشانگەی تەکنەلۆژیای CESـی لە لاس ڤێگاس بە باشترین گۆڕەپان زانی بۆ نمایشکردنی نوێترین بەرهەمەکانی.
یەکێک لە بەرهەمەکانی مۆبایلێکە 360 پلە دەنوشتێەوە، ئەوەی دیکەیان فلێکس نۆتە کە لە کاتی پێویستدا بەکارهێنەر دەتوانێت شاشەکەی گەورە بکات.
بەواتایەکی دی لە کاتی ئاساییدا شاشەکەی 11 ئینجە، کە دەکرێتەوە بۆ 13.8 ئینج گەورە دەبێت.
چراگ شا باس لەوەش دەکات، "ئەوەی ئێمە لێرەوە دەمانەوێ بەرجەستەی بکەین، شێوەی جیاوازە، بۆ ناوەوە و دەرەوە بنوشتێتەوە، 360 پلە بنوشتێتەوە، بە سلاید بۆ ناوەوە یاخود بۆ دەرەوە بڕوات، یاخود توانای نوشتانەوەی هەبێت. بەڕاستی مرۆڤ داهێنەرانەیە، بۆیە پێموایە مۆبایلە نوشتاوەکان لەگەڵ OLED داهاتووێکی گەشاوەیان دەبێت لە دەستی بەکارهێنەران."
پیشانگەی لاس تەکنەلۆژی لاس ڤێگاس رۆژی سێشەممە بەڕووی عاشقانی تەکنەلۆژیا کرایەوە و تاوەکو 12ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ