رووداو دیجیتاڵ
لە ئاگادێزی پێنجەم گەورەترین شاری نایجێر لە ئەفریقا، کرێکارەکان لەتاو گەرمای تاقەتپڕووکێن، خواردنەوەی گازی و ئاوی سارد لەنێوان خۆیاندا دابەشدەکەن. پلەی گەرما گەیشتووەتە 47 پلەی سیلیزی و کارکردن لەبەر خۆرەتاو، وشکبوونەوە و ئارەقکردنەوەی زۆری بەدواوەیە.
عەبدو هارونا، شوفێری تاکسی دەڵێت، "راستی، ئەو گەرمایەی هەستی پێدەکەم، زۆر بە تینە. لە خودا دەپاڕێمەوە بمانپارێزێت. گەرمای ئەمساڵ تەنگی بە خەڵکی ئاگادیزەوە هەڵچنیوە. سەرەڕای گەرمی، بەردەوام کارەبا دەبڕێت."
گەرماکە بە تەنیا بۆ مرۆڤەکان بارگرانی نییە، رۆژانە چەندین ئاژەڵ لە گەرما و بێئاوی مردار دەبن و رووەک و باخچە وشک دەبن.
دیبۆ حەمە، ئاژەڵدار دەڵێت، "لەو گەرمایە تێناگەین. زیان بە خەڵک و گیانداران دەگەیێنێت. هەندێکجار کە دەمانەوێت ئاژەڵەکانمان بێنینە بازاڕ و بیانفرۆشین، هەڵناستنە سەر قاچەکانیان، لە گەرما نەخۆشدەکەون."
شەپۆلەکەی گەرمی تەنیا نایجێر نییە و بەگوێرەی زانکۆی مێین لە ئەمریکا، رۆژی دووشەممە 3ی تەممووز، جیهان پلەی گەرمیی پێوانەیی تۆمار کرد، کە دەگوترێت گەرمترین بوو لە 120 ساڵی رابردوودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ