ئەفغانستان: دوو هاووڵاتیمان سێ مانگ لە عێراق دەستبەسەر بوون

09-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى پەنابەران و گەڕانەوەى سەر بە حکومەتى تاڵیبان لە ئەفغاستان رایگەیاند، دوو هاووڵاتیى ئەو وڵاتە سێ مانگ لە عێراق دەستبەسەر بوون و لە رێگەى ئێرانەوە گەڕێندراونەتەوە ئەفغانستان. 

ئەو وەزارەتە لە راگەیێندراوێکدا وێنەى دوو هاووڵاتییە ئەفغانستانییەکەی بڵاوکردووەتەوە، گوایە لە 17ـى تشرینى یەکەمى 2024 ویستوویانە بەشێوەیەکى قاچاخ لە ئێرانەوە بچنە ناو سنوورى عێراقەوە. 
 
ئەو دوو هاووڵاتییە ئەفغانە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى عێراقەوە دەستگیرکراون، بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، سێ مانگ لە یەکێک لە گرتووخانەکانى بەسرە دەستبەسەر کرابوون. 
 
عەقید عەزیز هاشم، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بەسرە بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "ئاگادارى دەستبەسەرکردنى ئەو دوو هاووڵاتییە ئەفغانە نین، رەنگە لە دەروازەیەکى دیکەى سنووریى عێراق دەستگیرکرابن".
 
وەزارەتى پەنابەران و گەڕانەوەى ئەفغانستان ئاماژەى بەوەداوە، ئەو دوو هاووڵاتییەیان 8ـى ئادار لە رێگەى دەروازەى سنووریى ئیسلام قەلعە لە ئێرانەوە رادەستى دەسەڵاتدارانى ئەفغانستان کراون.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆڤال ئۆفیس، کۆشکی سپی، 23-4-2025: Reuters

ترەمپ: دەکرێت کەنەدا ببێتە 51ـەم ویلایەتی ئەمریکا

لەگەڵ ئەوەی هەڵبژاردنی گشتیی کەنەدا بەڕێوەدەچێت، ترەمپ دەستبەرداری خەونەکەی نابێت و دەڵێت: "کەنەدا ویلایەتی خۆشەویستی ژمارە 51ـی ئەمریکایە."