گالەری

09-02-2021
10 Photos
 
رووداو دیجیتاڵ
وێنە: AFP
 
دوای چەند رۆژ لە بارانبارین لافاو لە بەشێکی پاریس دروستبوو، هەروەها پێشبینی شەپۆلێکی سەرما دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە.
 
بەهۆی لافاوەکانەوە سەدان کەس ماڵەکانیان چۆڵ کردوون و کێشەی دابینکردنی کارەبا لە بەشێکی پاریس دروستبووە. بەرپرسانی شارەکە پردی بچووک و کاتییان دروستکردووە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن لەسەر بپەڕنەوە.
 
ئێستا پاریس هاوشێوەی ڤێنیسیای ئیتاڵیا کۆڵانەکانی پڕ بوون لە ئاو، تیمەکانی فریاگوزاریش بە بەلەم بەنێو کۆڵانەکانی شارەکەدا دەسووڕێنەوە و یارمەتی خەڵک دەدەن.