فێستیڤاڵی پەرستنی مار لە هیندستان بەڕێوەچوو

09-07-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
پەیڕەوێکی هیندوس قەپی بە مارێکدا کردووە
پەیڕەوێکی هیندوس قەپی بە مارێکدا کردووە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەتان باوەڕداری هیندۆسی لە ساماستیپووری باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان بە ماری ژەهراوییەوە بەرەو رووباری شارەکە کەوتنەڕێ بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی پەرستنی مار؛ بەدەم رێگەشەوە حاڵ دەگرن و دەچنە جیهانێکی دیکە.
 
ئەمە نەریتێکی میلـلیی ساڵانەیە و تێیدا پەیڕەوکارانی هیندۆسی مار دەپەرستن، بەو هیوایەی لە دەرد و بەڵا بەدووربن. هاووڵاتییەکی هیندی دەڵێت، "سەیرکە، ئەم خەڵکانە باوەڕدارن، چەندین ساڵە ئەم نەریتە بەڕێوەدەچێت. باوەڕم وایە ئەوەی پەرستن دەکات، بە درێژایی ساڵەکە خەریکی نزا و پاڕانەوە دەبێت."
 
باوەڕدارانی هیندۆسی مارەکان لە ملی خۆیان دەئاڵێنن و خۆیان لە رووبارەکەدا نقوم دەکەن. ئەوەی ئەو هەنگاوەی پەیڕەو کرد، بە تێگەیشتنی خۆی، بۆ ماوەی ساڵێک لە کاری خراپ بەدوور دەبێت.
 
هاووڵاتییەکی هیندی ئاماژە بەوە دەکات، "لە رۆژی ناگ پانچامی، دوای پاڕانەوە لە خوداکانی هیندو، دێینە سەر ئەم رووبارە و مارەکان دەخەینە نێوی. دوای پاکبوونەوە لەنێو ئاو دێینە دەرەوە، ئەوەی لێرە روودەدات، ناز و نیعمەتە. هەموو ئەوانەی دێن بۆ ئێرە و ئەو کارە دەکەن، سەرەڕای پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، راستیی ئەم نەریت و بیرکردنەوەیە دەردەخات."
 
لە کۆتایی فێستیڤاڵی ناگ پانچامی، باوەڕداران دەچنە بەردەم پەیکەری خواوەندی هیندۆسەکان، کە بە کریشنا ناسراوە و لەوێ نزا دەکەن.
 
ئەم فێستیڤاڵە بەبۆنەی سەرکەوتنی کریشنا بەسەر کالیا ناگ، یاخود ماری کۆبرا، بەڕێوەدەچێت؛ کە مێژوونووسەکانیان مێژووی شەڕەکە بۆ زیاتر لە 1000 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: ئەرشیڤ/ AFP

پووتین سوپاسی کیم جۆنگ ئوون دەکات لە یارمەتیدانی رووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کورسک

سەرۆکی رووسیا سوپاسی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات لە بەرامبەر ئەوەی کە بە یارمەتیی سەربازانی وڵاتەکەی، هەرێمی کورسکی رووسی لە دەستی هێزەکانی ئۆکراینا دەرهێندراوە