گالەری

08-07-2020
17 Photos
چەند خوێندکارێک لە ئەکادیمیای قەڵەمبازی سەما (Leap of Dance) لە شارۆچکەی ئاجانگبادیی نەیجیریا کە شارۆچکەیەکی هەژارنشینە، سەمای بالێ دەکەن.
 
ئەکادیمیای قەڵەمبازی سەما ئامانجی ئەوەیە ئەو سەما کلاسیکییە فێری منداڵانی بەشمەینەتی ئەفریقیا بکات.
 
ئەکادیمیاکە لەلایەن دانیێل ئاجالاوە لە ساڵی 2017دا کراوەتەوە کە لە رێگەی خوێندنی ئۆنلاینەوە خۆی فێری ئەو سەمایە کردووە و لەسەر گیرفانی خۆی تێچووەکانی دابین دەکات.
 
ئەکادیمیاکە لە منداڵی شەش ساڵانەوە تاوەکو 15 ساڵانی تێدایە و بە خۆڕایی فێر دەکرێن و جلوبەرگ و پاپووچی تایبەتیان پێدەدرێت.