یوتیووبی رووداو دەبێتە ناوەندێکی گفتوگۆ بۆ ئەمریکییەکان

08-04-2025
A+ A-
رووداو – واشنتن 

ڤیدیۆیەکی تۆڕی میدیای رووداو لەسەر گرینلاند کە لە چەناڵێکی نوێی رووداو لە یوتیووب بە ئینگلیزی بە ناوی Rudaw Innovation بڵاوکراوەتەوە و بەشی کۆمێنتەکەی گۆڕاوە بۆ پلاتفۆرمێکی زیندوو کە تێیدا ئەمریکییەکان لەسەر سەروەری، جیۆپۆڵەتیک، داهاتووی گرینلاند گفتوگۆ دەکەن.
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، دەیان کۆمێنت نووسراون لەلایەن خەڵکانێکەوە کە بەپێی داتای یوتیووب دانیشتووی ئەمریکان. لەنێو سەرنجەکاندا، تێکەڵەیەک لە نووکتە و بۆچوونی سیاسی و مشتومڕی تووند دەبینرێت.
 
دوایین ئەڵقەی بەرنامەی (نێکست) کە لەلایەن رۆژنامەڤانی بەتوانای رووداوەوە ئامادە و پێشکێش دەکرێت لەسەر گرینلاند بوو . 
 
ئەم چەناڵە نوێیەی رووداو Rudaw Innovation هەوڵێکی تازەی رووداوە بۆ فراوانکردنی بینەرانی بۆ دەرەوەی کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 
یەکێک لەوانەی سەرنجیداوە، @octoberboiy، پاڵپشتی بیرۆکەی لکاندنی گرینلاند بە ئەمریکاوە دەکات و نووسیویەتی، "بەڕاستی پێویستە ترەمپ وایان لێبکات سوودەکانی پەیوەستبوون بە ئەمریکا ببینن کە چۆن دەبێتە هۆی گەورەبوونی ئابوورییەکەیان. ئەگەر گرینلاند ببێتە ویلایەتی 51، دەتوانێت پارەی فیدراڵی وەربگرێت بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی ژێرخان، زیادکردنی هەلی کار، پەرەپێدانی چاودێریی تەندروستی و پاراستنی سەربازیی باشتر". ئەم کەسە دژی ئەوەیە ئەمریکا بە زۆر و شەڕ گرینلاند بگرێت و، پشتیوانی لە پەیوەستبوونی ئارەزوومەندانە دەکات.
 
بە پێچەوانەوە @Volundur9567 هەڵوێستێکی رەخنەگرانەی هەبوو و پرسیاری لە مەبەستەکانی ئەمریکا کرد بە کۆمێنتی "بۆچی پێویستە هەموو شتێک کۆڵۆنایز بکەیت؟" ئەمەش وەڵامێکی لێکەوتەوە کە باسی "مانیفێست دێستنی" دەکات، ئەوە چەمکێکی مێژووییە بۆ فراوانخوازی ئەمریکاو، جیاوازی ئایدیۆلۆژی لە نێوان بینەران دەخاتەڕوو. ئەم ئاڵوگۆڕە گرژییەک نیشان دەدات لە نێوان ئەوانەی کە بەهای ستراتیژی گرینلاند وەک دەرفەتێک بۆ ئەمریکا دەبینن و ئەوانەی کە ئەم خواستانە وەک زێدەڕۆیی دەبینن.
 
گفتوگۆیەکە هەروەها پەیوەندی ئێستای گرینلاندی لەگەڵ دانیمارک دەخاتە بەر سەرنج . 
 
گرینلاند هەرێمێکی سەر بە دانیمارکە و تاوەکو رادەیەک وەکو هەرێمی کوردستانی عێراقە و خاوەنی پەرلەمان و حکومەت و ئاڵای خۆیەتی.
 
 
ئەم ڤیدیۆیە فراوانبوونی کاریگەری نێودەوڵەتی رووداو دەردەخات کە کۆمەڵگە جیاوازەکان و پرسە دوورەکان پێکەوە دەبەستێتەوە . 
 
ئەم ڤیدیۆیەی رووداو جەختیکردووەتە سەر گواستنەوەی دەنگی گرینلاندییەکان بۆ جیهان، دەریدەخات لە سەردەمی سۆشیاڵ میدیا و ئینتەرنێت دا میدیای هەرێمێکی بێدەوڵەتی وەکو کوردستان دەکرێت ببێتە پلاتفۆرمێکی جیهانی.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاسپۆرتی ماڵتا

یەکێتیی ئەورووپا: پاسپۆرتی زێڕینی ئەورووپی 'نایاساییە'

دادگەی دادی ئەورووپی، بەرنامەی پێدانی "پاسپۆرتی زێڕین"ی ئەورووپای بە نایاسایی هەژمار کرد، کە دەدرێتە وەبەرهێنەری بیانی و لە رێگەی وەبەرهێنانەوە هەڵگرانی دەتوانن وڵاتینامەی ئەورووپی وەربگرن. دادگەکە رایگەیاند، "پێدانی ئەو پاسپۆرتە، پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتییەکەیە."