رووداو دیجیتاڵ
81ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆبس بەڕێوەچوو، تێیدا فیلمی ئۆپنهایمەر، کە فیلمێکی درامییە لەبارەی داهێنەری بۆمبی ئەتۆمی، زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێنا.
ئەستێرەکانی جیهان بە پەرۆشییەوە لە فێستیڤاڵەکە ئامادەبوون، کە لە بیڤرلی هیڵز لە کالیفۆرنیا دابەشکرا، لە گەورەترین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵات لە بواری فیلمسازی لە جیهان لە دوای ئۆسکار و گرامی.
لەکاتێکدا فیلمی باربی کە لە هاوینی ساڵی رابردوودا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و زیاتر لە ملیار دۆلار داهاتی بوو، تەنیا دوو خەڵاتی ئەمساڵی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە.
بەڵام فیلمی ئۆپنهایمەر، خەڵاتی باشترین فیلمی درامی، باشترین دەرهێنەر، باشترین میوزیک، باشترین ئەکتەری فیلمی درامی و باشترین ئەکتەری یاریدەدەری بردەوە.
فیلمی ئۆپنهایمەر باسی ژیانی ئەو زانا بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەکانی ئەمریکا لەبارەی بۆمبی ئەتۆمی دەکات، کە کیلیان مۆرفی رۆڵەکەی تێدا دەگێڕێت
فیلمی "POOR THINGS" خەڵاتی باشترین فیلمی کۆمیدیی لە پێشبڕکێکە بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی (کە ئینگلیزی نەبێت) درا بە فیلمی فەرەنسیی "Anatomy of a Fall".
لەم راپۆرتەدا زیاتر لەبارەی خەڵاتەکانی ئەمساڵی گۆڵدن گڵۆبس ببینە: