گالەری

08-01-2023
11 Photos
ئەحمەد عومەر
 
رووداو - باخمووت

شەڕ و بۆردوومانی سوپاکانی رووسیا و ئۆکراینا بۆسەر بەرەکانی یەکدی بەردەوامە و شەقام و باڵەخانەکانی شاری باخمووت ئاسەواری جەنگیان بە ئاشکرا پێوە دیارە و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
 
‎خەڵك لەنێو شاری باخمووت ماون و نایانەوێت ماڵ و حاڵیان بەجێبهێڵن، تاك و تەرا هەندێک کەس لەنێو شەقامەكان دەبیندرێن ‎ئەویش بە مەبەستی دەستخستنی خواردن لە سەنتەری دابەشكردنی خۆراك، كە لەلایەن خۆبەخشان و سەربازانی ئۆكرایناوە بۆیان دەبرێت و ئەوانیش دابەشی سەر خەڵكی نێو شارەكەی دەكەن.