گوگڵ نهێنی پرۆژەی باڵەخانە سەرئاوكەتووەكەی ئاشكرا دەكات

07-11-2013
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن گوگڵ
A+ A-
رووداو –  rt

دوای شەپۆلێكی پڕوپاگەندە و دەنگۆیەكی زۆر لەسەر ئەو باڵەخانەیەی، كە كۆمپانیای گوگڵ لەسەر ئاو لە بەندەری سانفرانسیسكۆ دروستی دەکات، كۆمپانیاكە رایگەیاند، كە پلانی ئەوەی هەیە ئەم باڵەخانەیە وەك سەنتەرێكی تەكنۆلۆژیا بەكاربهێنێت تاوەكو خەڵكی ئاسایی بەهۆیەوە ئاگاداری دوا تەكنیكەكانی جیهانی تەكنۆلۆژیابن.

پێشتر زۆر كەس باوەڕیان بەو دەنگۆیانە هەبوو، كە ئەم شوێنە سەنتەری داتاكانی گوگڵ دەبێت، كە ئەمەش پڕۆژەیەكە ماوەی چەند ساڵێكە گوگڵ لێكۆڵینەوەی لەسەردەكات، بەڵام گوتەبێژێك بەناوی كۆمپانیای گوگڵ گاڵتەی بەو رابۆچوونانەكرد،.

 ئەو دەنگۆ و بۆچوونانە دەیانگوت ئەم شوێنە دوا دایناسوڕەكانی تێدا هەڵگیراوە یان شوێنێكی تایبەت بە ئاهەنگگێرانی گوگڵە. لەمبارەیەوە گوتەبێژی گوگڵ رایگەیاند، بەداخەوە هیچ یەكێك لەم ئەگەرانەی پێشوو راست نین و ئەو شوێنە تەنها بۆ ئەوەیە، كە تێیدا دوا تەكنیكەكانی جیهانی تەكنۆلۆژیا بە خەڵكی ئاسایی بناسێنرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە