رووداو دیجیتاڵ
بەشێکی زۆری ئەڵمانییەکان کامە سەگ و پشیلەی دڵخوازیانە، بەهۆی خراپیی گوزەرانیان دەستبەرداریان دەبن. ئەنجامەکەیشی بە ئاشکرا بە شێڵتەری گیاندارانەوە دیارە.
نموونەیان شێڵتەری کۆڵن دێلبروکە لە شاری کۆڵن کە رۆژ نییە چەند ئاژەڵێکی ماڵی وەرنەگرێت.
رۆمانۆ کۆلیخ، بەڕێوەبەری شێڵتەرەکە دەڵێت، "هەموو کاژێرێک خەڵک پەیوەندیمان پێوە دەکەن تاوەکو سەگەکانیان رادەست بکەن، بێگومان باری دارایی و دۆخی خەڵک رۆڵی هەیە. ئەمە دۆخێکە ئەو ماوەیە ئێمەی زۆر بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە."
بەشێک لە خەڵک چیدی پارەی بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی شک نابەن. ئاستی هەڵاوسان رووی لە بەرزبوونەوەیە و نرخی شتومەک بەرزبووەتەوە. وای لێهاتووە پارەکانیان تەنیا بەشی پێویستییە سەرەکییەکانی ژیان دەکات.
لیا شیمتز، گوتەبێژی شێڵتەری دۆیچە تیرشوتزبەند دەڵێت، "ساڵانە شێڵتەرەکانی گیانداران 350 هەزار گیاندار لەخۆدەگرن. زۆربەیان پشیلە و سەگن، بەڵام گیانداری بچووکیشیان تێدایە. بەدۆخێکدا دەڕۆین، جاران خەڵک داوای ئاژەڵی ماڵییان دەکرد، ئێستا خۆیانی لێ رزگار دەکەن."
ئەڵمانیای خاوەن گەورەترین ئابووریی ئەوروپا مانگی تەممووز ئاستی هەڵاوسانی 6.4٪ بوو، نرخی خۆراک 11٪ زیاتر بوو بەراورد بە تەممووزی 2022.
ئەمە وایکردووە ئەڵمانەکان باشتر دەست بە گیرفانیانەوە بگرن، تاوەکو ئەگەر لەسەر حیسابی خوازراوترین ئاژەڵە ماڵییەکانیشیان بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ