جیهان

کۆچبەرێکی سووریایی لە ئەڵمانیا لە رۆژی رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد ئاڵای ئۆپۆزیسیۆنی سووریای بەرزکردووەتەوە.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکرگرتووەکان (UNHCR) دەڵێت، لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024ەوە تاوەکو 5ی ئەم مانگە، 270 هەزار هاووڵاتیی سووریایی لە وڵاتانی دیکەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو وردەکارییەی بڵاونەکردوەتەوە کە لە هەر وڵاتێکەوە چەند کەس گەڕاونەتەوە، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 5 هەزار کەسیان لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە گەڕاونەتەوە و نزیکەی 400 کەسیان ئەوانە بوون ناویان لای نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکردبوو.
ئەو ئاژانسە باس لەوە دەکات، هەر لە هەمان ماوەدا چوونی خەڵک لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە، بە جۆرێک لەو ماوەیەدا نزیکەی هەزار و 420 کەس لە پارێزگاکانی حەسەکە، حەلەب و رەققەوە چوونەتە هەرێمی کوردستان کە زیاتر بە مەبەستی خێزانی و چارەسەری تەندروستی بوون و زۆربەشیان ویستی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان دەربڕیوە.
ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، مانگی رابردوو راپرسییەکی لەنێو هاووڵاتییانی سووریای نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، عێراق، ئوردن، لوبنان و میسر ئەنجام داوە و ئەنجامەکەی ئەوە دەردەخات کە 80٪ـی پەنابەرانی سووریایی پێیان خۆشە رۆژێک لە رۆژان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، ئەوە لە کاتێکدایە لە نیسانی 2024دا ئامارەکە 57٪ بوو.
راپرسییەکە ئەوەشی دەرخستووە، 27٪ی پەنابەرانی سووریایی ئامادەن لە 12 مانگی داهاتوودا بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، ئەوە لە کاتێکدایە ئامارەکە لە نیسانی 2024ـدا 1.7٪ بوو.
ئەوەی کە پەیوەندی بە ئاوارەکانەوە هەیە، ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، زیاتر لە 7.4 ملیۆن کەس لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا ئاوارەن و 650 هەزار کەسیان ئەوانەن لە تشرینی دووەمی 2024ـەوە ئاوارە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ