رووداو دیجیتاڵ
سەدان کەس لە شاری یانگۆنی میانمار کە گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە خۆپێشاندان لە دژی کودەتا سەربازییەکەی هەفتەی رابردووی وڵاتەکە دەکەن.
خۆپێشاندەران کامپەینێکیان پێکهێناوە و ناویانناوە 'کامپەینی دەنگەدەنگ'، لە کۆڵانەکان و سەربان و بالکۆنی ماڵەکانیانەوە لە مەنجەڵ و کەلوپەلی دیکە دەدەن و ناڕەزایی دەردەبڕن. درووشمی سەرەکییان "بڕووخێ، بڕووخێ دیکتاتۆری سەربازی، براوە بێت، براوەبێت دیموکراسی".
خۆپێشاندەرەکان داوا دەکەن، سان سووچی و سەرکردەکانی دیکە کە ئێستا لەلایەن سووپاوە دەستبەسەرکراون، ئازاد بکرێن.