ژمارەیەک توێژەری ئاسایشی ئینتەرنێت: زیاتر لە 200 ملیۆن هەژماری تویتەر هاککراون

06-01-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

توێژەرانی ئاسایشی ئینتەرنێت دەڵێن، تویتەر هاککراوە، هاککەران ئیمێڵی سەروو 200 ملیۆن بەکارهێنەری تویتەریان دزیوە و لە پێگەیەکی ئۆنلاینی هاکدا بڵاویانکردوونەتەوە. 
 
ئالۆن گال، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای هەدسن رۆکی چاودێریی ئاسایشی ئینتەرنێتی ئیسرائیلی لە دوایین بڵاوکراوەکانی هەفتەی رابردوودا دەڵێت، "ئەو دزەپێکردنە، بەداخەوە، سەردەنێتە هاکێکی زۆر، فێڵکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی کەسی." ئەم دزەپێکردنەش بە "یەکێک لە گەورەترین" دزەپێکردنەکانی جیهان ناودەبات.
 
تویتەر هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو راپۆرتە نەداوە کە گال بۆ یەکەمجار لە 24ـی کانوونی یەکەمی 2022 لە سۆشیالمیدیا بڵاویکردەوە، هەروەها وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە پێشێلکارییەکە لەو مانگەدا نەداوەتەوە. بۆیە، تائێستا روون نەبووەتەوە کە تویتەر چ رێوشوێنێکی گرتووەتەبەر، ئەگەر هەبێت، بۆ لێکۆڵینەوە یان چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
 
ترۆی هانت، دامەزرێنەری ماڵپەڕی ئاگادارکردنەوەی پێشێلکاریی بەناوی Have I Been Pwned، درکی بە دزەپێکردنەکە کردووە و لە تویتەر نووسیویەتی، پێدەچێت "رێک بەو جۆرە بێت کە باسی لێوەکراوە." 
 
هیچ ئاماژەیەک بۆ ناسنامە یان شوێنی هاککەر یان هاککەرەکانی پشت دزەپێکردنەکە نەبووە. رەنگە هەر لە ساڵی 2021دا روویدابێت، واتە پێش ئەوەی ئیلۆن مەسک ساڵی رابردوو خاوەندارێتی کۆمپانیاکە بگرێتە ئەستۆ.
 
بانگەشەکان سەبارەت بە قەبارە و مەودای پێشێلکارییەکە سەرەتا جیاواز بوون لەگەڵ هەژمارە سەرەتاییەکان کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022دا کە دەیانگوت 400 ملیۆن هەژماری ئیمێڵ و ژمارەی مۆبایل دزەیانپێکراوە. 
 
کۆمیسیۆنی پاراستنی زانیاری لە ئێرلەندا کە بارەگای سەرەکیی تویتەر لە ئەوروپای لێیە، لەگەڵ کۆمیسیۆنی بازرگانیی فیدراڵیی ئەمریکا چاودێری کۆمپانیاکەیان کردووە بۆ پابەندبوون بە یاساکانی پاراستنی زانیاریی ئەوروپی و فەرمانێکی رێگەپێدراوەکانی ئەمریکا. بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی F18ـی سەر بە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا

ئەمریکا "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانیان "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا کورسیی فڕۆکەوانەکانی فڕێدراونەتە دەرەوە و بە رزگاریان بووە.