06-01-2021
09:36
جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە
مات پۆتینگەر، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا
دوو بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی دوای گرژییەکانی شەوی رابردوو دەستیان لەکارکێشاوە یەوە، سەرچاوەیەک بە میدیای ئەمریکی راگەیاندووە، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرس خۆیان ئامادەکردووە دەستلەکاربکێشنەوە.
مات پۆتینگەر، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و دوو راوێژکاری باڵای خانمی یەکەمی ئەمریکا دەستیان لەکارکێشایەوە، رۆبێرت ئۆبڕاین، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ناوی لەنێو ئەو کەسانەیە کە بەنیازە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.
هەریەک لە ستیفانی گریشام، بەرپرسی کارەکانی خانمی یەکەمی ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە، بەدوای ئەویشەوە ریکی نیجێتا، سکرتێری کۆمەڵایتی کۆشپی سپیش وازهێنانی خۆی راگەیاند.
لەنێو کۆشکی سپی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی کریس لیدڵ، جێگری بەرپرسی کاروباری کۆشکی سپیش بڵاوبووەتەوە، کۆشکی سپی کۆمێنتی لەمبارەوە نەداوە.
وازهێنانی ئەو بەرپرسە باڵایانە دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردوو دێن کاتێک لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، لە ماوەی گرژی و ئاڵۆزییەکاندا چوار کەس گیانیان لەدەستدا، یەکیان بە گوللە کوژراوە، سیانیان باری تەندروستیان تێکچووە و گیانیان لەدەستداوە.
لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەران دەنگدەدەن بۆ هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەکو سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریس وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا.
09:28
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا
رووداو دیجیتاڵ
وڵاتانی جیهان بەتایبەتی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کاردانەوەیان بۆ گرژی و ئاڵۆزییەکانی واشنتن و رووداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا هەیە، سەرجەمیان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن و دەڵێن: لە وڵاتێک کە بانگەشەی ئاشتی و دیموکراسی دەکات، نابێت گرژیی و ئاڵۆزی بەمشێوەیە رووبدات.
بەریتانیا
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی کرد و رایگەیاند: ئەمریکا گوزارشتە لە دیموکراسی لەسەرتاسەری جیهان و گرنگە ئێستا دەستاودەستکردنێکی ئاشتیانەی دەسەڵات رووبدات.
فەرەنسا
سەرۆککۆماری فەرەنسا نیگەرانیی خۆی لەبەرامبەر ئەو گرژی و ئاڵۆزیانە دەربڕی کە شەوی رابردوو لە نێو کۆنگرێسی ئەمریکا روویدا، دەڵێت توندووتیژی لەم جۆرە لە ئەمریکا ناوەشێتەوە.
ئیمانوێل ماکۆرن لە پاریس لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنی کە ئاڵای ئەمریکای لەپشت خۆی دانابوو، گوتی "ئێمە لەگەڵ ئەمریکییەکان دۆستین و ئەوەی دەشیڵێین لە دڵسۆزی و خەمخۆرییە."
ماکرۆن گوتی، ناکرێت زۆرینەی خەڵک خۆیان بدەنە دەست توندووتیژی چەند کەسانێک کە گومانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە. سەرۆککۆماری فەرەنسا گوتیشی ساڵەهای ساڵە بیروباوەڕمان بە شکۆی مرۆڤایەتی، ئاشتی و رێزگرتن لە کەسانی دی بەهێزە، کە ئەمڕۆ لە پرۆسە دیموکراسییەکانمان لەژێر هەڕەشەیە.
یەکێتی ئەوروپا
بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا سەرکۆنەی توندووتیژییەکانی نێو کۆنگرێسی ئەمریکای کرد، ئەم گرژی و ئاڵۆزیانەی بە "هەڵکوتانە سەر پرۆسەی دیموکراسی لە ئەمریکا ناوبرد." جۆسێپ بۆرێل لە تویتێکدا گوتی "ئەمە لە ئەمریکا ناوەشێتەوە، دەبێت بەتەواوی رێز لە هەڵبژاردنی 3ی نۆڤەمبەر بگیرێت.
ئەڵمانیا
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە لایەنگرانی ترەمپ کرد "هێرشی سەر دیموکراسی راگرن" گوتیشی: دەبێت ترەمپ و لایەنگرانی دواجار دان بە بڕیاری دەنگدەرانی ئەمریکا بنێن.
ماس ئەوەشی گوت, کە دووژمنانی پڕۆسەی دیموکراسی بە بینینی ئەم دیمەنە ناشرینانەی کۆنگرێس دڵخۆشدەبن.
کەنەدا
جەستن تروودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە تویتێکدا گوتی لە واشنتن "هێرشکراوەتە سەر پڕۆسەی دیموکراسی" تروودۆ گوتیشی: "کەنەدییەکان زۆر نیگەران و دڵتەنگبوون بە هێرشی سەر پرۆسەی دیموکراسی لە ئەمریکا کە نزیکترین دۆست و دراوسێی ئێمەیە."
ئوسترالیا
سکۆت مۆریسنی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات و دەڵێت "بەو هیوایەین دەستاودەستکردنێکی ئاشتیانەی دەسەڵات بۆ ئیدارەی نوێی هەڵبژاردراو ببینین."
ناتۆ
هاوپەیمانی ناتۆ هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی بە "دیمەنی سەرسوڕهێنەر" وەسفکرد، ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت "دەبێت رێز لە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە دیموکراسییە بگیرێت."
تورکیا
وهزارهتی دهرهوهی توركیا راگەيێنراوێكی لەبارەی رووداوەكانى ئەمريكا بڵاوکردەوە و رايگەياند، داوا لە لايەنەکانی ئەمريكا دەكەين هێمن و هۆشمەندبن. بەکارهێنانی وشەی "لایەنەکان" لە راگەیێنراوەکەدا لە ناوخۆی تورکیا مشتومڕی ناوەتەوە.
شەوی رابردوو لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا، لەکاتی هەوڵدان بۆ چوونە ژوورەوە پێکدادان لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان درووستبوو.
پۆلیسی واشنتن دەڵێت، چوار کەس لە رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان ژنێک بوو فیشەک بەر سنگی کەوتبوو، سیانەکەی دیکە بەهۆی تێکچوونی تەندروستییانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمریکا شەو و رۆژێکی خوێناوی بەڕێکرد، ئەمەش دوای ئەوەی کۆنگرێس لە دانیشتندا بوو بۆ پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. ترەمپ تاوەکو ئێستاش سوورە لەسەر قسەکانی کە هەڵبژاردنەکانی بردووەتەوە و بایدنیش داوایلێکرد بێتە سەر تەلەڤزیۆن و کۆتایی بە "ئابڵوقەی" سەر کۆنگرێس بهێنێت.
ئەو کاردانەوانە لە کاژێر 02:00ی دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بە کاتی ئەمریکا و 10:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەشێوەیەک کە بەشێک لە لایەنگرانی ترەمپ چوونە نێو کۆنگرێسی ئەمریکا بۆئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران رابگرن و نەهێڵن سەرکەوتنی بایدن پەسەندبکرێت.
07:26
کۆنگرێسی ئەمریکا تانەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رەتکردەوە
دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمریکا. وێنە: AFP/Erin Schaff
کۆنگرێسی ئەمریکا کە لە 538 ئەندام پێکدێت، بە زۆرینەی دەنگ تانەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رەتکردەوە.
بە دەنگی 303 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران تانەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رەتکرانەوە، هاوکات 121 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان بۆ پاڵپشتیکردن لە تانەکان بوو.
پێشتر ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ و بە دەنگی 93 ئەندامی تانەکانی هەڵبژاردنی رەتکردەوە، هاوکات شەش دەنگیش بۆ پاڵپشتیی تانەکان دران.
07:23
چوار کەس لە رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس گیانیان لەدەستداوە
پۆلیسی واشنتن رایگەیاند، چوار کەس لە رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان ژنێک بوو فیشەک بەر سنگی کەوتبوو، سیانەکەی دیکە بەهۆی تێکچوونی تەندروستییانەوە گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ژنەکە دەکەن کە بەدەستی پۆلیس کوژراوە.
هاوکات زیاتر لە 52 کەسیش دەستگیرکراون کە 47 کەسیان لەسەر شکاندنی رێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆ بوون، ئەمەش دوای راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لە واشنتن.
زیاتر بخوێنەوە
06:16
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا تانەکانی سەر هەڵبژاردنی رەتکردەوە
بە کۆی دەنگی 93 ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا تانەکانی سەر هەڵبژاردنەکان رەتکرانەوە.
06:08
فەیسبووک و ئینستاگرام 24 کاژێر پەیجی ترەمپ بلۆک دەکات
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام بۆ ماوەی 24 کاژێر پەیجی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بلۆک دەکات و رێگەنادات پۆست بکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە سەرۆکی ئەمریکا پێشێلی سیاسەتەکانی کردووە.
نیوزڕوومی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، دوو پێشێلکاری لەلایەن پەیجی دۆناڵد ترەمپەوە کراون، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی 24 کاژێر بلۆک دەکرێت، واتە لەو ماوەیەدا ناتوانێت هیچ پۆستێک بکات.
پێشتریش تویتەر راگرتنی هەژماری ترەمپی بۆ ماوەی 12 کاژێر راگەیاندبوو.
05:54
کاردانەوەی سەرکردەکانی جیهان لەبارەی رووداوەکانی ئەمریکا
رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خۆپێشاندەران. وێنە: Nathan Howard/AFP
سەرکردە جیهانییەکان سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی لە هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپەوە.
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، کەنەدییەکان "زۆر بێزاربوون" بەو "هێرشە بۆسەر دیموکراسی".
ئەلبێرتۆ فێرناندز، سەرۆکی ئەرجەنتین پاڵپشتیی خۆی بۆ جۆ بایدن دەربڕی و ئیدانەی "کردەوە جیددییە تووندوتیژییەکان"ی کرد.
بە هەمان شێوە ئیڤان دوکی، سەرۆکی کۆڵۆمبیا تووندوتیژیی رەتکردەوە و پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەندامانی کۆنگرێس دەربڕی.
هەروەها سێباستیان پینێرا، سەرۆکی چیلی ئیدانەی ئەو کردەوانەی کرد کە "دەخوازن شوێنی پرۆسەی دیموکراسی بگرنەوە".
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکانەوە رایگەیاندووە، "ئەمڕۆ رۆژێکی ڕەشە لە کاپیتۆڵی ئەمریکادا". گوتەبێژی پێنس پێشتر رایگەیاند، پێنس "هەرگیز کاپیتۆڵی جێنەهێشتووە" لەکاتی هێرشەکە بۆسەر باڵەخانەی کۆنگرێس.
05:41
مچ مکۆنێڵ: ئەنجوومەنی پیران خۆی لە بەرامبەر جەردە و هەڕەشەدا ناچەمێنێت
مچ مکۆنێڵ، سەرۆکی زۆرینەی کۆماریەکان لە ئەنجوومەنی پیران. وێنە: Drew Angerer/AFP
مچ مکۆنێڵ، سەرۆکی زۆرینەی کۆماریەکان لە ئەنجوومەنی پیران، دوای خستنەدەنگدان و پەسندکردنی ئەنجامی دەنگەکانی ویلایەتی ئەریزۆنا، بە تووندی سەرکۆنەی تووندوتیژییەکانی کۆنگرێسی کرد کە بەهۆی هێرشی لایەنگرانی ترەمپەوە روویاندا.
سەرۆکی زۆرینەی کۆماریەکان لە ئەنجوومەنی پیران پێشتریش رەتیکردبووەوە گوێ بۆ داواکاریی ترەمپ بگرێت کە داوای کردبوو هەموو کۆماریەکان سەرکەوتنی جۆ بایدن ڤیتۆ بکەن و ئەنجامی هەڵبژاردن رەتبکەنەوە، ئەوەش وایکردبوو کە بکەوێتە بەر رەخنە و هێرشەکانی ترەمپ.
مکۆنێڵ گوتیشی، ئەوان گوێ بە هەڕەشەی "چەتە و جەردە" نادەن و خۆیان بۆ کاری نایاسایی ناچەمێنن.
سەرکردەی زۆرینەی کۆماری لە ئەنجوومەنی پیران گوتیشی "ئێمە گەڕاینەوە سەر کارەکەمان. بەگوێرەی دەستوور بەرپرسیارێتییەکانمان جێبەجێ دەکەین بۆ وڵاتەکەمان و هەر ئەمشەویش ئەو کارە دەکەین. ئەم ئێوارەیە کۆنگرێس کۆبووەوە بۆ بەجێهێنانی خواستی خەڵکی ئەمریکا و ژماردنی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن. ئێمە هەموو چوار ساڵ جارێک ئەم ئەرکە پیرۆزەمان بەجێگەیاندووە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەدە، جا وڵاتەکەمان چ لە جەنگدا بووبێت یانیش ئاشتی".
مکۆنێڵ ئەوەشی خستەڕوو "لەژێر هەموو جۆرە هەڕەشەیەکدا، تەنانەت لە ماوەی یاخیبوونی چەکداری و جەنگی نێوخۆشدا، دیموکراسیەتی ئێمە وەکو کاتژمێر بەردەوامبووە لە کاری خۆی. ئەمریکا و کۆنگرێس هەڕەشەی گەورەتریان تێپەڕاندووە لەو قەرەباڵخیە بێ سەروبەرەی کە ئەمڕۆ بینیمان. ئێمە هەرگیز پێشتر نەبەزێنراوین و ئەمڕۆش نابەزێنرێین".
05:12
داواکاری گشتی داوا لە پێنس دەکات ترەمپ لە کارەکەی دوورخاتەوە
مایک پێنس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: Mark Wilson/Getty Images
داواکاری گشتیی دی سی داوا لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەکات کابینەیەک پێکبهێنێت بە پشتبەستن بە هەمواری یاسای 25 و سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
کارڵ راسین، داواکاری گشتیی دی سی دەڵێت "جێگری سەرۆک پێنس، بتانەوێ و نەتانەوێت زۆر گونجاوترە بۆ پۆستەکە [پۆستی سەرۆکایەتی].. پێویستمان بە فەرماندەیەکی گشتیی هێزە چەکدارەکانە کە بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانی جێبەجێ بکات".
هەروەها راسین داوای لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا کردووە کە هەنگاوی دواتر بنێت بۆ ئەو مەبەستە، "ئەرکە دەستوورییەکانت جێبەجێ بکە، ئەمریکا بپارێزە، لەپاڵ دیموکراسی بمێنەرەوە و هەمواری یاسای 25 بەکاربهێنە". ئەو دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ بۆ پۆستەکەی گونجاو نییە.
04:43
ئۆباما: تووندوتیژییەکانی کۆنگرێس بەهۆی سەرۆکەوە بوو
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. وێنە: Getty Images
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، مێژوو بە شێوەیەکی دروست "تووندوتیژییە ئەمڕۆی کاپیتۆڵی" بیردەمێنێت، هەروەها سەرۆکی ئەمریکا بە هاندەری ئەو تووندوتیژییانە ناودەبات و دەشڵێت "ئەو لە درۆ بێبنەماکانی لەبارەی دەرەنجامی یاسایی هەڵبژاردن بەردەوام بوو".
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەشڵێت، ئەگەر وا سەیری ئەو رووداوانە بکەن کە سوپرایزە، "ئەوە خۆمان دەخەڵەتێنین".
لەلایەکی دیکەوە بیڵ کلینتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا سەرکۆنەی تووندوتیژییەکانی ناوچەی کاپیتۆڵی کرد و رووداوەکەی ئەمڕۆی بە "هێرشێکی بێ پێشینە بۆسەر کاپیتۆڵ، دەستوور و وڵات" ناوبرد. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتییانە پێویستە تەواوبکرێت.
04:24
ئیدارەکەی ترەمپ تەقەی تێکەوت؛ بەشێک لە کۆمارییەکان دژی وەستاونەتەوە
بەشێک لە لایەنگرانی ترەمپ خۆپێشاندان دەکەن. وێنە: AFP/Joseph Prezioso
بەشێک لە بەرپرسە باڵاکانی پارتی کۆماری بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆسەر کۆنگرێس دەکەن. جۆرج دەبلیو بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کە هەر لە پارتەکەی ترەمپە، هێرشی لایەنگرانی ترەمپی بۆسەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ بە هەڵگەڕانەوە ناوبرد و گوتی "لە سەرەتای هەڵبژاردنەکانەوە رەفتاری نابەرپرسیارانەی بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکان و ئەو بێڕێزییەی کە ئەمڕۆ بەرامبەر دامەزراوە و نەریت و هێزە ئەمنییەکانمان کردیان منیان شۆک کرد".
هەروەها مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کابینەی ترەمپ، سەرکۆنەی لایەنگرانی ترەمپی کرد و گوتی نابێت بەکارهێنانی "تووندوتیژی لە هەڵبژاردنەکاندا" قبووڵبکرێت.
پۆمپەیۆ لە تویتێکدا نووسیویەتی "بۆ زۆر وڵات گەشتمکردووە و هەمیشە پشتگیریی مافی هەموو مرۆڤێکم کردووە لە خۆپێشاندانی ئاشتییانە بۆ بەرگریکردن لە بیروبۆچوون و پرسەکانیان، بەڵام ئەو تووندوتیژییەی کە هەڕەشە لە سەلامەتیی کەسانی دیکە دەکات، لەنێویشیاندا ئەو کەسانەی لە سەلامەتیی هەموومان بەرپرسن، شتێکە کە نابێت نە لە ناوخۆ و نە لە دەرەوەش قبووڵبکرێت".
هاوکات مکمۆریس رۆجەرز، ژنە سیناتۆری کۆماریەکان کە پێشتر بڕیاریدابوو دژی بردنەوەی جۆ بایدن لە کۆبوونەوەی کۆنگرێسدا دەنگبدات، پاشگەزبوونی خۆی لەو بڕیارە راگەیاند و گوتی "دەبێت رادەستکردنەوەیەکی ئاشتییانەی دەسەڵاتمان هەبێت. تاکە هۆکار بۆ من کە دژایەتیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکەم ئەوە بوو کە ئەو نیگەرانییە بێنمە زمان کە حاکمی هەندێک ویلایەت و بەشێک لە دادگاکان تاکلایەنانە رێکارەکانی هەڵبژاردنیان گۆڕی بەبێ خواستی خەڵک و لە دەرەوەی پرۆسەی یاسایی ئەو کارەیان ئەنجامدا. من بەردەوام بڕوام بەوە هەبووە کە دەبێت ئەمریکییەکان سوود لە ئامرازە دەستووری و پرۆسە یاساییە بەردەستەکان وەربگرن بۆئەوەی وەڵام بۆ پرسیارەکانیان دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 بدۆزنەوە. ئەوەی کە ئەمڕۆ بینیمان نایاساییەوە و جێگەی قبووڵکردن نییە".
ستێفانی گریشام، بەرپرسی نووسینگەی میلانیای هاوژینی ترەمپیش وەکو هەڵوێستێک دژی تووندوتیژییەکانی کۆنگرێس، دەستی لە کارەکەی کێشایەوە.
هەروەها جەیمس ماتیس، یەکەم وەزیری بەرگریی کابینەی ترەمپ کە دەستی لەکارکێشابووەوە، سەرکۆنەی گرژییەکانی کرد و گوتی ئەو هێرشە "لەلایەن ترەمپەوە هاندراوە". ماتیس دەشڵێت، ترەمپ "سەرۆکایەتیی خۆی بۆ لەنێوبردنی متمانەی هەڵبژاردنەکانمان و ژەهراویکردنی رێزگرتنمان بۆ هاووڵاتییانمانی بەکارهێناوە".
زیاتر بخوێنەوە
04:03
دانیشتنی کۆنگرێس دەستیپێکردەوە و مایک پێنس دەڵێت: تووندوتیژی هەرگیز سەرناکەوێت
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP/Erin Schaff
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پیران بە سەرکردایەتیی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکردەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن، ئەوەش دوای ئەوەی کە بەهۆی هێرشی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ بۆسەر کۆنگرێس، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانیش هەڵپەسێردرابوون.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە سەرکۆنەکردنی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس دەستی بە کۆبوونەوەکە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تووندوتیژی "هەرگیز سەرناکەوێت و ئازادی هەمیشە سەردەکەوێت".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "بۆ ئەوانەی کە ئەمڕۆ پشێوییان لە کاپیتۆڵەکەمان نایەوە: ئێوە سەرنەکەوتن. تووندوتیژی هەرگیز سەرناکەوێت. ئازادی سەردەکەوێت و ئێرە هێشتاش ئەنجوومەنی گەلە. لەکاتێکدا کە ئێمە لەم هۆڵەدا دووبارە کۆدەبینەوە، جیهان دووبارە بەرخودان و بەهێزیی دیموکراسیەکەمان دەبینێت، چونکە تەنانەت لە ماوەی تووندوتیژی و تاڵانکارییەکی بێوێنە کە لەم کاپیتۆڵەدا روویدا، نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی ئەمریکا، دووبارە کۆبوونەتەوە لە هەمان ئەو رۆژەدا بۆ پشتیوانیکردن و بەرگریکردن لە دەستووری ئەمریکا".
دوای نزیکەی چوار کاژێر لە هەڵپەساردنی بەهۆی خۆپێشاندانەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا دەستی بە دانیشتنە تایبەتەکەی کردەوە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن.
03:24
تویتەر ژمارەیەک تویتی ترەمپی سڕییەوە و بۆ 12 کاژێر هەژمارەکەی هەڵپەسارد
دوای ئەوەی فەیسبووک و یوتیوب پەیامە ڤیدیۆییەکەی سەرۆکی ئەمریکایان سڕییەوە، تویتەریش چەند تویتێکی ترەمپی سڕییەوە بە بیانووی ئەوەی بوونەتە هۆی دروستبوونی تووندوتیژی لە کاپیتۆڵی ئەمریکا، هاوکات بۆ ماوەی 12 کاژێر هەژمارەکەی هەڵپەسارد.
لەنێو ئەو تویتانەی کە تویتەر سڕیونیەتەوە، ئەو پەیامە ڤیدیۆییە هەیە کە ترەمپ ئاراستەی لایەنگرانیی کرد و داوایلێکردن بچنەوە ماڵەکانیان. هەروەها ئەو تویتەشی سڕییەوە کە تێیدا مایک پێنسی جێگری بە "ترسنۆک/بێ غیرەت" ناودەبات لەوەی کە ئەوەی پێویست بووە لە کۆنگرێس نەیکردووە.
تویتەر بۆ یەکەمجار هۆشداریی دایە سەرۆکی ئەمریکا کە لەوانەیە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی بۆ هەمیشە هەژمارەکەی هەڵپەسێرێت. کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، هەڵپەساردنە کاتییەکە بەهۆی پێشێلکارییەکانی ترەمپە بۆ یاساکانی تویتەر.
زیاتر بخوێنەوە
لەنێو ئەو تویتانەی کە تویتەر سڕیونیەتەوە، ئەو پەیامە ڤیدیۆییە هەیە کە ترەمپ ئاراستەی لایەنگرانیی کرد و داوایلێکردن بچنەوە ماڵەکانیان. هەروەها ئەو تویتەشی سڕییەوە کە تێیدا مایک پێنسی جێگری بە "ترسنۆک/بێ غیرەت" ناودەبات لەوەی کە ئەوەی پێویست بووە لە کۆنگرێس نەیکردووە.
تویتەر بۆ یەکەمجار هۆشداریی دایە سەرۆکی ئەمریکا کە لەوانەیە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی بۆ هەمیشە هەژمارەکەی هەڵپەسێرێت. کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، هەڵپەساردنە کاتییەکە بەهۆی پێشێلکارییەکانی ترەمپە بۆ یاساکانی تویتەر.
03:07
کۆبوونەوەی کۆنگرێس بۆ پەسندکردنی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کاژێر 04:00ی بەیانی بە کاتی هەولێر کە دەکاتە 08:00ی ئێوارە بەکاتی واشنتن دەستپێدەکاتەوە دوای ئەوەی کە بەهۆی گرژییەکانەوە هەڵپەسێردرا.
پێش ئەوەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ بگەنە بەردەم کۆنگرێس و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا هەڵبوەشێننەوە، کۆنگرێس لە کۆی 538 دەنگی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن، تەنیا 12ی پەسندکردبوو کە ئەوانیش بە ترەمپ درابوون.
پرۆسەی پەسندکردنی دەنگەکانی ئەنجوومەنی ویلایەتەکان لەلایەن کۆنگرێسەوە، بەپێی ریزبەندیی ئەلفبێی ناوی ویلایەتەکان دەکرێت.
پێش ئەوەی لایەنگرانی ترەمپ بگەنە ئەوێ، تەنیا نۆ دەنگەکەی ویلایەتی ئەلەباما و 3ی ئالاسکا پەسەندکرابوون کە ترەمپ بردوونیەتەوە.
کاتێک گرژیەکان دروستبوون، ئەندامانی کۆنگرێس لە هەردوو ئەنجوومەنەکە بە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش خەریکی گفتوگۆکردن بوون لەسەر 11 دەنگەکەی ویلایەتی ئەریزۆنا کە بایدن مسۆگەری کردوون.
ژمارەیەک لە ئەندامە کۆمارییەکانی کۆنگرێس دژی پەسندکردنی ئەو دەنگانە بوون، ئەوەش وایکرد ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران بە جیا کۆببنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر تانەکان بکەن.
دوای ئەوەی کە گرژییەکان گەیشتنە بەر دەرگای کۆنگرێس، هەردوو کۆبوونەوەکە وەستێندران.
لەوبارەیەوە حەکیم جێفریس، کۆنگرێسمانی کۆماریەکان رایگەیاند "باڵەخانەی کۆنگرێس لەمکاتەدا پاکدەکرێتەوە. کاتێک کە کەشەکە هێمن و سەلامەت بوو، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆئەوەی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانمان تەواو بکەین. ئەمە ئەمریکایە. ئێمە رێگە بە جەردەکان نادەین رۆلی یاسا پێشێلبکەن".
02:27
سەرۆکی ئەمریکا داوا لە لایەنگرانی دەکات بچنەوە ماڵەکانیان و دەشڵێت "بۆ هەمیشە ئەم رۆژەتان بیرنەچێت!"
لە تویتەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەم رووداو و شتانە کاتێک روودەدەن کە "سەرکەوتنێکی پیرۆز" لە هەڵبژاردن لە "نیشتمانپەروەرەکان دەبرێت".
هاوکات تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامە ڤیدیۆییەکەی سەرۆکی ئەمریکای سڕییەوە کە تێیدا داوای لە خۆپێشاندەران کردبوو بچنەوە ماڵەوە. هاوکات
فەیسبووک گرژی و ئاڵۆزییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکای بە "نابەرپرسانە" ناوبردووە و ئیدانەی تووندوتیژیشی کردووە، هاوکات ئەو پەیامە ڤیدیۆییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاشی سڕییەوە کە تێیدا داوا لە خۆپێشاندەران دەکات کە بچنەوە ماڵەکانیان.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت "من دەزانم ئێوە خەمبارن، دەزانم ئێوە دڵشکاون، ئێمە هەڵبژاردنێکمان کرد کە لێمان دزرا، هەڵبژاردنێکی شۆکهێنەر بوو، هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێت، بەتایبەتیش لایەنەکەی دیکە، بەڵام دەبێت ئێستا بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە".
ترەمپ گوتیشی "پێویستە ئاشتیمان هەبێت. پێویستە یاسا و رێسامان هەبێت. پێویستە رێز لە ئەفسەرانی جێبەجێکردنی یاسا بگرین. نامانەوێت کەس زیانی پێبگات، کاتێکی زۆر سەختە. پێشتر هیچ کاتێکی وەکو ئێستا نەبووە، کە شتێکی وا رووبدات و هەڵبژاردنێک لە هەموومان بدزن، لە من، لە ئێوە و لە هەموو وڵاتەکەمان. ئەمە هەڵبژاردنێکی ساختە بوو، بەڵام نابێت خۆمان بخەینە دەستی یاریی ئەو خەڵکەوە، پێویستمان بە ئاشتییە. بۆیە بڕۆنە ماڵەوە، ئێمە ئێوەمان خۆشدەوێت، ئێوە هێژان، بینیتان چی روویدا، دەشبینن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا دەکرێت کە زۆر خراپ و شەڕانگێزانەیە. بەڵام بڕۆنە و بە ئاشتیش بڕۆنەوە".
02:09
خۆپێشاندەرێک لە باڵەخانەی کۆنگرێس کەوتەخوارەوە و تەندروستیی ناجێگیرە
گەنجێکی خۆپێشاندەری 24 ساڵ لەکاتی هەڵزنانی بە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە بەرزیی 30 پێوە کەوتەخوارەوە و تەندروستیی ناجێگیرە.
سەرچاوەیەک بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، دوای رووداوەکە گەنجەکە براوەتە نەخۆشخانە.
02:02
ژنێک بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکانی واشنتن کوژرا
رۆژ عەلی زاڵە، پەیامنێری رووداو لە واشنتن رایگەیاند، ئەو ژنەی بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان بریندارکرا، گیانی لەدەستدا.
هاوکات پۆلیسی واشنتن هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ئەو ژنە پاش ئەوەی برینداربووە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پێشتر بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە، سی ئێن ئێن رایگەیاند، ژنێک لە ناوچەی کاپیتۆڵ گولـلە بەر سنگی کەوتووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
پێشتر ئەندامێکی کۆنگرێس رایگەیاند، گوێبیستی تەقە بووە لە نزیک باڵەخانەی کۆنگرێس.
زیاتر بخوێنەوە
هاوکات پۆلیسی واشنتن هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ئەو ژنە پاش ئەوەی برینداربووە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پێشتر بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە، سی ئێن ئێن رایگەیاند، ژنێک لە ناوچەی کاپیتۆڵ گولـلە بەر سنگی کەوتووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
پێشتر ئەندامێکی کۆنگرێس رایگەیاند، گوێبیستی تەقە بووە لە نزیک باڵەخانەی کۆنگرێس.
00:39
وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بە وەکالەت: تووندوتیژی قبووڵکراو نییە
وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بە وەکالەت رایگەیاند، "تووندوتیژی بە هەموو جۆرەکانیەوە قبووڵکراو نییە".
چاد وڵف، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا بە وەکالەت ئاماژەی بەوەش کرد "هیچ کەس مافی ئەوەی نییە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە فیدراڵییەکانی وڵات".
وڵف ئەوەیشی خستەڕوو، پێویستە ئەو کەسانە سزابدرێن کە تووندوتیژی ئەنجامدەدەن.
زیاتر بخوێنەوە
00:37
چەک شوومەر رەخنە لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت
چەک شومەر، بەرپرسی دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ گرت لە بەرامبەر دروستکردنی ئەو بارودۆخەی لە واشنتن دی سی دروستبووە.
دوای ئەوەی خۆپێشاندەران هێرشیانکردە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، "داوا لە هەموو کەسێک لە واشنتن دی سی دەکەم بۆئەوەی ئاشتییانە مامەڵە بکەن. نابێت پەنا بۆ تووندوتیژی ببرێت".
بەڵام چەک شوومەر لە پەیامێکدا رەخنەی لە مامەڵەی ترەمپ گرت و رایگەیاند، "پەیامەکەت درەنگ وەختە".
00:30
بۆریس جۆنسن داوادەکات لە ئەمریکا دەسەڵات بەشێوەی ئاشتییانە رادەستبکرێت
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. وێنە: AFP/UK PARLIAMENT
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دیمەنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە "جێگای شەرمەزاری" ناودەبات و داوادەکات ئەمریکا لەگەڵ دیموکراسی بێت لە جیهاندا.
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەشڵێت، "ئێستا گرنگە کە گواستنەوەیەکی ئاشتییانەی دەسەڵات پیادەبکرێت".
زیاتر بخوێنەوە
00:27
سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی تویتەرەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ لایەنگرەکانی خۆی بڵاوکردەوە و داوای لێکردن کە بڕۆنە ماڵەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت "من دەزانم ئێوە خەمبارن، دەزانم ئێوە دڵشکاون، ئێمە هەڵبژاردنێکمان کرد کە لێمان دزرا، هەڵبژاردنێکی شۆکهێنەر بوو، هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێت، بەتایبەتیش لایەنەکەی دیکە، بەڵام دەبێت ئێستا بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە".
ترەمپ گوتیشی "پێویستە ئاشتیمان هەبێت. پێویستە یاسا و رێسامان هەبێت. پێویستە رێز لە ئەفسەرانی جێبەجێکردنی یاسا بگرین. نامانەوێت کەس زیانی پێبگات، کاتێکی زۆر سەختە. پێشتر هیچ کاتێکی وەکو ئێستا نەبووە، کە شتێکی وا رووبدات و هەڵبژاردنێک لە هەموومان بدزن، لە من، لە ئێوە و لە هەموو وڵاتەکەمان. ئەمە هەڵبژاردنێکی ساختە بوو، بەڵام نابێت خۆمان بخەینە دەستی یاریی ئەو خەڵکەوە، پێویستمان بە ئاشتییە. بۆیە بڕۆنە ماڵەوە، ئێمە ئێوەمان خۆشدەوێت، ئێوە هێژان، بینیتان چی روویدا، دەشبینن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا دەکرێت کە زۆر خراپ و شەڕانگێزانەیە. بەڵام بڕۆنە و بە ئاشتیش بڕۆنەوە".
زیاتر بخوێنەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت "من دەزانم ئێوە خەمبارن، دەزانم ئێوە دڵشکاون، ئێمە هەڵبژاردنێکمان کرد کە لێمان دزرا، هەڵبژاردنێکی شۆکهێنەر بوو، هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێت، بەتایبەتیش لایەنەکەی دیکە، بەڵام دەبێت ئێستا بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە".
ترەمپ گوتیشی "پێویستە ئاشتیمان هەبێت. پێویستە یاسا و رێسامان هەبێت. پێویستە رێز لە ئەفسەرانی جێبەجێکردنی یاسا بگرین. نامانەوێت کەس زیانی پێبگات، کاتێکی زۆر سەختە. پێشتر هیچ کاتێکی وەکو ئێستا نەبووە، کە شتێکی وا رووبدات و هەڵبژاردنێک لە هەموومان بدزن، لە من، لە ئێوە و لە هەموو وڵاتەکەمان. ئەمە هەڵبژاردنێکی ساختە بوو، بەڵام نابێت خۆمان بخەینە دەستی یاریی ئەو خەڵکەوە، پێویستمان بە ئاشتییە. بۆیە بڕۆنە ماڵەوە، ئێمە ئێوەمان خۆشدەوێت، ئێوە هێژان، بینیتان چی روویدا، دەشبینن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا دەکرێت کە زۆر خراپ و شەڕانگێزانەیە. بەڵام بڕۆنە و بە ئاشتیش بڕۆنەوە".
00:11
جۆ بایدن داوا لە ترەمپ دەکات بێتە سەر تەلەڤیزیۆن و 'ئابڵوقەی' سەر کۆنگرێس کۆتایی پێبهێنێت
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا. وێنە: Chip Somodevilla/AFP
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەی خۆپێشاندانی لایەنگرانی ترەمپەوە لێدوانی دا و داوا لە ترەمپ دەکات بێتە سەر تەلەڤیزیۆن و "ئابڵوقەی" سەر کۆنگرێس کۆتایی پێبهێنێت.
قسەکانی بایدن دوای دەرکەوتنی گرژی و ئاڵۆزی بوو لە کۆنگرێس، گوتی، ئەگەر عاقڵانە مامەڵە نەکەن ئەوا دەدۆڕێن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوەی لە کۆنگرێس روویداوە بۆ ئەو مایەی شۆک و دڵگرانی بووە.
بایدن ئەوەی خستەڕوو "دیموکراسی لەژێر هێرشێکی بێوێنەدایە کە وەکو هیچ شتێک نییە لە سەردەمی نوێدا بینیبێتمان".
بەڵام راوێژکارێکی کۆشکی سپیی رایگەیاند کەوا ترەمپ نایەوێت لەوە زیاتر هیچ شتێک بکات بۆ هێورکردنەوەی تووندوتیژییەکان.
زیاتر بخوێنەوە
قسەکانی بایدن دوای دەرکەوتنی گرژی و ئاڵۆزی بوو لە کۆنگرێس، گوتی، ئەگەر عاقڵانە مامەڵە نەکەن ئەوا دەدۆڕێن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوەی لە کۆنگرێس روویداوە بۆ ئەو مایەی شۆک و دڵگرانی بووە.
بایدن ئەوەی خستەڕوو "دیموکراسی لەژێر هێرشێکی بێوێنەدایە کە وەکو هیچ شتێک نییە لە سەردەمی نوێدا بینیبێتمان".
بەڵام راوێژکارێکی کۆشکی سپیی رایگەیاند کەوا ترەمپ نایەوێت لەوە زیاتر هیچ شتێک بکات بۆ هێورکردنەوەی تووندوتیژییەکان.
00:07
ئیڤانکا ترەمپ لە تویتێکدا خۆپێشاندەرانی بە "نیشتمانپەروەر" ناوبرد و دواتر سڕییەوە
ئیڤانکا ترەمپ، کچ و راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP/MANDEL NGAN
ئیڤانکا ترەمپ، کچی دۆناڵد ترەمپ و راوێژکاری تویتێکی باوکی بڵاوکردەوە و خۆپێشاندەرانی بە "ئەمریکییە نیشتمانپەروەرەکان" ناوبرد، بەڵام پاش ماوەیەک تویتەکەی سڕییەوە.
ئیڤانکا لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردبوو، هەر یاساشکێنییەکی ئەمنی و بێڕێزییەک بەرامبەر یاساکانمان قبووڵنەکراوە".
00:02
گاردی نیشتمانیی ئەمریکا رەوانەی کۆنگرێس دەکرێت
لەسەر داوای سەرۆکی ئەمریکا گاردی نیشتمانیی ئەو وڵاتە و هێزە فێدراڵییەکانی دیکە رەوانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کران.
کەیڵی مەکینانی، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی رایگەیاند، جووڵاندنی ئەو هێزانە لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپە و "جەخت لە داوای سەرۆک دەکەینەوە لە دژی تووندوتیژی و پاراستنی ئاشتی".
زیاتر بخوێنەوە
23:51
مایک پێنس: بە تووندی سزای ئەو خۆپێشاندەرانە دەدەین تووندوتیژییان کردووە
پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران لە دەوروبەری کۆنگرێسی ئەمریکا. وێنە: AFP/Joseph Prezioso
جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوادەکات ئەو تووندوتیژی و وێرانکارییەی لە ناوچەی کاپیتۆڵ دەکرێت دەستبەجێ بوەستێنرێت و دەشڵێت "هەرکەسێک بەشدارە، پێویستە رێز لە هێزە ئەمنییەکان بگیرێت و دەستبەجێ باڵەخانەی کۆنگرێس جێبهێڵن".
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، خۆپێشاندانی ئاشتییانە مافی هەموو ئەمریکییەکە، بەڵام ئەم هێرشە بۆسەر ناوچەی کاپیتۆڵ قبووڵکراو نییە و ئەوانەی بەشدارییان تێدا کردووە "بەتووندی سزا دەدرێن".
23:37
سی ئێن ئێن: ژنێک بە گولـلە برینداربووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە
بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا. وێنە: AFP/Olivier DOULIERY
بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە، سی ئێن ئێن رایگەیاند، ژنێک لە ناوچەی کاپیتۆڵ گولـلە بەر سنگی کەوتووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
پێشتر ئەندامێکی کۆنگرێس رایگەیاند، گوێبیستی تەقە بووە لە نزیک باڵەخانەی کۆنگرێس.
23:25
کۆنگرێسمانێک: پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ لەنێو باڵەخانەی کۆنگرێس بەکاردەهێنێت
ژمارەیەک لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ لەنێو باڵەخانەی کۆنگرێس. وێنە: AFP/Saul LOEB
کۆنگرێسمانێک رایگەیاند، پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنێت بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ کە رژاونەتە نێو باڵەخانەکە بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
جیم هیمێس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر پارتی دیموکراتی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی "پۆلیس داوای لێکردووین ماسکی دژە گازی فرمێسکڕێژ بەکاربێنین".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە پرۆسەی قبووڵکردنی جۆ بایدندا بوون وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا.
23:08
ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێس: داوامان لێکراوە باڵەخانەکە چۆڵکەین
ژمارەیەک لە لایەنگرانی ئەمریکا. وێنە: AFP/Saul LOEB
ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا لەنێو باڵەخانەی کۆنگرێس باس لەوە دەکەن کە داوایان لێکراوە باڵەخانەکە چۆڵکەن.
ئیلیانی لوریا، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت، هەوڵدراوە لە دەرەوەی باڵەخانەکە "بۆمبی دەستکرد" بەکاربهێنرێت، دەشڵێت "گوێم لە دەنگێک بووە هاوشێوەی دەنگی تەقەکردن". دین فیلیپس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت داوایان لێکراوە کە ماسک بۆ خۆپاراستن لە گاز بپۆشن.
هاوکات رۆژنامەڤانانیش لەنێو باڵەخانەی کۆنگرێس داوایان لێکراوە باڵەخانەکە جێبهێڵن و ماسک بپۆشن.
زیاتر بخوێنەوەScuffles & violence inside the US Capitol pic.twitter.com/47UCAux3gP
— Firas Maksad (@FirasMaksad) January 6, 2021
21:56
مایک پێنس: بەپێی دەستوور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانم نییە
دۆناڵد ترەمپ و مایک پێنس. وێنە: AFP
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی دەستوور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نییە، بەڵام ئەندامانی کۆنگرێس ئازادن لە دەربڕینی هەر ناڕەزایەتییەک دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە مایک پێنسی جێگری کرد کە "پارێزگاری لە دەستوور بکات و کارە راستەکە بکات". هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە رێگە بە بێدەنگرنی کۆمارییەکان نادەن.
سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی گوتارێکدا لە واشنتن رایگەیاند، ئەگەر جێگرەکەی "کارە راستەکە بکات، هەڵبژاردن دەبەینەوە"، هاوکات گوتیشی، "هەرگیز تەنازول ناکەین".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد "لە مێژووی ئەمریکادا ساختەکاری و ئەنجام گۆڕینی لەم جۆرە رووینەداوە.. لە شەو و رۆژێکدا ئەنجامی هەڵبژاردن گۆڕا. ساختەکاریی گەورە لە هەڵبژاردندا کرا.. هەربۆیە دەست لە مافی خۆمان هەڵناگرین و دۆڕان قبوڵناکەین".
وەکو هەمیشە سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە میدیاکانی تۆمەتبارکرد و گوتی "هەڵبژاردنەکە لەلایەن چەپەکان و میدیای ساختە دزرا"، ئەو پێیوایە کە دەنگەکانیان زۆر زیاتربوون و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش ناڕوون بووە.
ترەمپ بەدەستهێنانی 80 ملیۆن دەنگ لەلایەن جۆ بایدنەوە بە "گاڵتە" ناودەبات و دەشڵێت، "75 ملیۆن دەنگم بەدەستهێناوە، کەچی دەڵێن سەرنەکەوتووی". بە گوتەی ئەو، پەتای کۆرۆناش بۆ ساختەکاری و فێڵی هەڵبژاردن قۆستراوەتەوە.
هاوکات ژمارەیەک لە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ دەستیان بە خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی کردووە و چوونەتە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسەوە.
ئەمڕۆ دیموکراتەکان هەردوو کورسییەکەی ویلایەتی جۆرجیایان لە ئەنجوومەنی پیران بردەوە و زۆرینەی ئەنجوومەنەکەیان کەوتەدەست. پێشتریش زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بەدەستهێنا، بەمەش کۆمارییەکان ناتوانن ڤیتۆی بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا بکەن.
رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2020 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، جۆ بایدن توانیی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت. ئێستا جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامڵا هاریس جێگریەتی و بڕیارە رۆژی 20ی کانوونی دووەمی 2021 دەستبەکاربن.
22:17
رۆژێکی خوێناوی لە ئەمریکا؛ جۆ بایدن بە فەرمی لەلایەن کۆنگرێسەوە کرایە سەرۆک
جۆ بایدن و گرژییەکانی ئەمریکا لە بەردەم کۆنگرێس، وێنە؛ AFP
رووداو دیجیتاڵ
بەشێک لە لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا چوونە نێو کۆنگرێسی وڵاتەکە و باڵەخانەی کۆنگرێسیش بەوهۆیەوە لەلایەن پۆلیسەوە داخرا. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێس رایگەیاند، بەپێی دەستوور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا داوایکردبوو جێگرەکەی "کارە راستەکە" بکات، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
کۆنگرێس ئێستا لە کۆبوونەوەدایە بەمەبەستی قبووڵکردنی ئەنجامی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا. خۆپێشاندەران هەڵبژاردنی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەتدەکەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای قسەکانی جێگرەکەی لە کۆنگرێس لە تویتێکدا رایگەیاند "مایک پێنس بوێریی ئەنجامدانی ئەوەی نەبوو کە دەبوو بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان و دەستوورەکەمان بیکات".
سەرۆکی ئەمریکا داوا لە خۆپێشاندەران دەکات دەست لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بپارێزن و دەڵێت "ئەوان بەڕاستی لە بەرەی وڵاتەکەمانن".
بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی خۆپێشاندانی لایەنگرانی ترەمپ، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە جووڵێندراون.
بەشێک لە لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا چوونە نێو کۆنگرێسی وڵاتەکە و باڵەخانەی کۆنگرێسیش بەوهۆیەوە لەلایەن پۆلیسەوە داخرا. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێس رایگەیاند، بەپێی دەستوور دەسەڵاتی رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی نییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا داوایکردبوو جێگرەکەی "کارە راستەکە" بکات، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
کۆنگرێس ئێستا لە کۆبوونەوەدایە بەمەبەستی قبووڵکردنی ئەنجامی دەنگەکانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا. خۆپێشاندەران هەڵبژاردنی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەتدەکەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای قسەکانی جێگرەکەی لە کۆنگرێس لە تویتێکدا رایگەیاند "مایک پێنس بوێریی ئەنجامدانی ئەوەی نەبوو کە دەبوو بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان و دەستوورەکەمان بیکات".
سەرۆکی ئەمریکا داوا لە خۆپێشاندەران دەکات دەست لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بپارێزن و دەڵێت "ئەوان بەڕاستی لە بەرەی وڵاتەکەمانن".
بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی خۆپێشاندانی لایەنگرانی ترەمپ، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە جووڵێندراون.
ـ
زیاتر بخوێنەوە