رووداو دیجیتاڵ
کێبڕکێی خواردنێکی بەتام و چێژ لە نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچوو. ململانێ لەسەر ئەوەبوو کێ زۆرترین باڵە مریشک دەخوات.
جەیمس وێب، هاووڵاتیی ئوسترالیی دانیشتووی سیدنی خەڵاتی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە. لە 12 خولەکدا 276 باڵە مریشکی خوارد کە دەکاتە 23 باڵە مریشک لە هەر خولەکێکدا.
جەیمس وێب، پاڵەوانی کێبکڕکێکە گوتی، "باشم، دڵخۆشم و حەپەساویشم، هەمووی تێکەڵبووە. خۆشم نازانم."
هەر لە هەمان رۆژدا پاڵەوانێتیی دەرهێنانی باڵە مریشک بە دەم لەنێو تەشتێکی پڕ لە شلەی پەنیر بەڕێوەچوو. ژنێک ململانێی لەگەڵ دوو پیاودا کرد.
بۆب، بەشداربووی کێبکڕکێ گوتی، "دۆزینەوەی باڵە مریشک کاتێک چاوێلکەکانت خەڵتانی پەنیر دەبێت، لە هەمووی قورسترە."
هەموو ئەم کێبکڕکێیانە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵێکی ساڵانە بەڕێوەچوون، کە تێیدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرا.
جەیمس وێب بە خواردنی 276 باڵە مریشک، ریکۆردی میکی سودۆی شکاند کە پار 233 باڵە مریشکی خوارد. جەیمس وێب 7700 دۆلاری وەکو خەڵات پێبەخشرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ