بەفر شارێکی ئەڵمانیای سپیپۆش کرد

05-08-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن بەفر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا شەپۆلی گەرما تەنگی بە بەشێکی زۆری جیهان هەڵچنیوە و پلەی گەرما لە چەندین وڵاتدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەفر شارێکی ئەڵمانیای سپیپۆش کرد.
 
رۆژی هەینی 4-8-2023 بەفر لە شاری ریوتلینگن لە باشووری ئەڵمانیا باری. بەگوتەی بەرپرسانی ناوچەکە، لە هەندێ شوێندا 30 سانتیمەتر بەفر باریوە.
 
ئەو بەفرە دوای بارینی تەرزەیەکی زۆر هات، کە شەقامەکانی شارەکەی سپیپۆش کرد و شارەوانی شارەکەی ناچارکرد شۆڤڵ و بارهەڵگر بۆ راماڵین و پاککردنەوەی شەقامەکان بەکاربهێنێت.
 
هەرچەندە بەگوێرەی دامەزراوە کەشناسییەکانی ئەڵمانیا، ئەم هەفتەیە پلەی گەرما لە چەندین ناوچەی ئەڵمانیادا لەنێوان 19 بۆ 2 پلەی سیلیزی دەبێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت نێوەڕاستی مانگی ئاب شەپۆلێکی دیکەی گەرما وڵاتەکە بگرێتەوە و پلەی گەرما بۆ سەروو 30 پلەی سیلیزی بەرزببێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەمەندەفەرەکە 55 سەرنشین هەڵدەگرێت.

شەمەندەفەرێک لە چین لە بەرزایی هەزار مەتر گەشتیاران دەگوازێتەوە

دوای ئەوەی دیمەنی چەند شەمەندەفەرێک لە پارێزگای (جیانگ شی) لە باشووری رۆژئاوای چین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بۆ ئەزموونکردنی گەشتێک روو لەو پارێزگایە دەکەن.