گالەری

06-07-2022
18 Photos

رووداو دیجیتاڵ/ AFP

9ـی ئەم مانگە جەژنی قوربانە و بەشێک لە موسڵمانان لە وڵاتانی جیهان قوربانی دەکەن. بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلیش لە وڵاتان، بەشێک لە خەڵک دەڵێن، توانای قوربانیکردنیان نەماوە. 
 
لە جەژنی قورباندا، موسڵمانان چەند ئاژەڵێکی جیاواز دەکەنە قوربانی، لەوانە: مەڕ، مانگا، وشتر و بزن. ئەوەش بەپێی توانای دارایی کەسەکە و ژمارەی ئەو کەسانە دەبێت کە قوربانی دەکەن. 
 
ئەم وێنانە ئامادەکارین بۆ جەژنی قوربان لە یەمەن، فەلەستین، جاکارتا و نیودیلهیی هیندستان.