هونەرمەندێکی چینی بە پاڵکەوتنەوە گۆزە و کووپ لە قوڕ دروستدەکات

06-01-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
هونەرمەندێکی چینی بە پاڵکەوتنەوە گۆزە و کووپ لە قوڕ دروستدەکات
هونەرمەندێکی چینی بە پاڵکەوتنەوە گۆزە و کووپ لە قوڕ دروستدەکات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دروستکردنی گۆزە و کووپ لە قوڕ هونەرێکی سەرنجڕاکێشە، بەڵام هونەرمەندێک بە بە پاڵکەوتنەوە ئەو کارە دەکات، گەنجێکی  چینی لە شاری فۆشان لە باشووری وڵاتەکە لە کاتێکدا پاڵدەکەوێت، گۆزە و کووپ بە قوڕ دروست دەکات. 
 
هەر کاتێک بیەوێت ماسک بۆ رووخساری دابنێت، یاخود کتێبێک بخوێنێتەوە، بە پاڵکەوتن چەند گۆزە و کووپێک دروستدەکات.
 
زینگ ئینبینگ، ئەو هونەرمەندیە لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت، "دوو هەفتەم لە مەشق و راهێنان پێچوو تاوەکو توانیم لە کاتی پاڵکەوتندا کووپ دروستبکەم و ماسکیشم بە رووخسارمەوە بێت. بەڵام بەدرێژایی چوار ساڵی کۆلێژ خەریکی دروستکردنی گۆزەو کووپ بووم."
 
لە کاتی دانیشتنیشدا زینگی تەمەن 24 ساڵ پێیوایە کات بەفیڕۆ دەدات، ئەگەر لەگەڵ کووپ دروستکردن کارێکی دیکە نەکات.
بۆیە هەر کاتێک دەست بداتە کارە سەرەکییەکەی، بەدەستەکەی دی کارێکی دیکە دەکات.
 
زینگ ئینبینگ گوتیشی، "سەرنجمدا زۆربەی خەڵک لەبازاڕ بە دانیشتنەوە کووپ دروستدەکەن و هەردوو دەستیان بەکاردێنن. گوتم ئاخۆ بزانم دەتوانم بە یەک دەست دروستی بکەم، دواتر گوتم باشە بۆ پاڵنەکەوم؟ دڵنیاش نەبووم، بەڵام هەوڵمدا و بینیم باش سەری گرت."
 
ئەمڕۆ زینگ بەری رەنجی خۆی دەخوات. ناوبانگێکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لە چین پەیداکردووە. 70 هەزار فۆڵۆوەرسی هەیە، هەر ڤیدیۆیێکیشی زیاتر لە 30 هەزار لایکی بۆ دێت کە دیسان لە رووی مادییەوە سوودمەند دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە