لە رووداوێکی تەقەکردندا لە قوتابخانەیەکی ئەمریکا چوار کەس کوژران

04-09-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی تەقەکردن دا لە قوتابخانەیەکی دواناوەندی لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا، چوار کەس کوژران و 9ـی دیکە بریندار بوون.سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت "ئەمریکا چیدی ئەمە بە شتێکی ئاسایی دانانێت."
 
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ویلایەتی جۆرجیا پشتڕاستی کردەوە؛ لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی ئاپالاچی لە شاری ویندەری ویلایەتی جۆرجیا، 4 کەس کوژراون.
 
تەقەکەرەکە قوتابی بووە و هێشتا روون نییە لە چ قوتابخانەیەک خوێندوویەتی. بەڵام پۆلیس ئاشکرای کرد تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە.
 
پێشتر سەرچاوەکان لەنێو پۆلیسی ویلایەتەکە بڵاویانکردەوە؛ چوار کەس لەو هێرشەدا کوژراون و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
جۆ بایدن لە راگەیێندراوێکدا هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی، مردنی خەڵکیشی بەهۆی رووداوەکەوە بە "تووندوتیژیی بێمانای چەک" ناوبرد.
 
بایدن دەڵێت کۆتاییهێنان "بە نەهامەتییەکانی چەک بۆ من تایبەتییە." دەڵێت هەر بۆیە "واژۆم لەسەر یاسای کۆمەڵگەی سەلامەتتر کرد"، کە بە زۆرینەی دەنگی کۆماری و دیموکراتەکان لە کۆنگرێس دەنگی لەسەردرا.
 
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت چەندین رێکاری بۆ بەکارهێنانی چەک بەشێوەیەکی سەلامەت بردووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. 
 
سەرۆکی ئەمریکا داوا لە کۆمارییەکان دەکات لەگەڵ دیموکراتەکان کاربکەن بۆ ئەوەی یاسای "سەلامەتیی چەک" تێپەڕێنن، کە تێیدا چەکی ئۆتۆماتیکی لەگەڵ ئەو 'مەغزەنانەی' زۆر گوللـە دەگرن، قەدەخەدەکرێن و مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیش تووند دەکرێت.
 
میدیای ئەمریکی دیمەنی راستەوخۆی بەرەنگاربوونەوەی پۆلیسی لەگەڵ تەقەکەرەکە بڵاوکردەوە، قوتابی و مامۆستایان لە قوتابخانەکە رایانکردە دەرەوە و لە گۆڕەپانی بەردەم قوتابخانە، نزایان بۆ ئەوانە دەکرد کە لە ژوورەوەدا گیریان خواردبوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانایان بۆیان دەرکەوتووە، تاوەکو 120 ملیۆن ساڵ لەمەوبەریش مانگ پڕ بووە لە گڕکانی چالاک

لێکۆڵینەوەیەک: تاوەکو سەردەمی داینەسۆرەکان مانگ گڕکانی هەبووە

زانست دەڵێت، سەردەمانێک مانگ پڕ بووە لە گڕکانی گەورە و چالاک. باوترین بەردی سەر رووی مانگ ئەو بەردە رەشە گڕکانیانەن کە پێیان دەگوترێت بازاڵت. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەڵێت، گڕکانەکانی مانگ رەنگە زۆر زیاتر لەوەی بیری لێ دەکرایەوە، مابنەوە