لەسەر لافاوەکەی مانگی رابردوو، کیم جۆنگ ئوون 30 بەرپرس لەسێدارە دەدات

04-09-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر لافاوەکەی مانگی رابردوو کە پارێزگەیەکی کۆریای باکووری گرتەوە، کیم جۆنگ ئوون، رێبەری باڵای وڵاتەکە نزیکەی 30 کەسی لەسێدارە داوە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی میدیای فەرمیی کۆریای باشوور، کیم جۆنگ ئوون، 20 تاوەکو 30 کەسی لەسەر خراپ ئیدارەدان و مامەڵەکردن لەکاتی لافاوەکەی پارێزگەی چاگانگ لەسێدارە داوە.
 
کیم جۆنگ ئوون ئەو بەرپرسانەی بە کەمتەرخەم لە رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو زانیوە.
 
کۆتایی مانگی ئاب لێزمەباران رووباری یالووی لە پارێزگەی چاگانگ لە کۆریای باکوور سەرڕێژ کرد و بەگوێرەی میدیای فەرمیی کۆریای باکوور، لە هەریەک لە ناوچەکانی سینوجو لەگەڵ ئوویجوو، لافاو زیانی بە 4000 ماڵ گەیاندووە.
 
 
لەدوای لافاوەکە، کیم جۆنگ ئوون راستەوخۆ سکرتێری حیزبەکەی لە هەرێمی چاگانگ لە کارەکەی دوورخستووەتەوە، نزیکەی 30 کەسیشی لەسێدارەداوە.
 
هەفتەی رابردوو کیم جۆنگ ئوون خۆی بە بەلەمێک بەنێو لافاودا رۆیشت و ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی بەسەرکردەوە، سەردانی خێزانە زەرەرمەندبووەکانی کرد و بڕیاریشیدا 15400 کەس لە پیۆنگیانگی پایتەخت جێ بکاتەوە و سەرجەم پێویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان بۆ دابین بکات. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زانایان بۆیان دەرکەوتووە، تاوەکو 120 ملیۆن ساڵ لەمەوبەریش مانگ پڕ بووە لە گڕکانی چالاک

لێکۆڵینەوەیەک: تاوەکو سەردەمی داینەسۆرەکان مانگ گڕکانی هەبووە

زانست دەڵێت، سەردەمانێک مانگ پڕ بووە لە گڕکانی گەورە و چالاک. باوترین بەردی سەر رووی مانگ ئەو بەردە رەشە گڕکانیانەن کە پێیان دەگوترێت بازاڵت. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەڵێت، گڕکانەکانی مانگ رەنگە زۆر زیاتر لەوەی بیری لێ دەکرایەوە، مابنەوە