رووداو دیجیتاڵ
وێنە: AFP
ماوەی چوار رۆژە بەچڕی باران لە ویلایەتی جۆهۆری مالیزیا دەبارێت و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوە، بەو هۆیەشەوە هەزار خێزان بێماڵ بوون.
هاتووچۆ لە شارەکەدا قەدەخەکراوە، تەنیا تیمەکانی فریاگوزاری بەئۆتۆمبێلی تایبەت ژیانی دانیشتووان رزگاردەکەن. بەشێک لە دانیشتووانی ویلایەتەکەش خۆیان بە بەلەم بەنێو شەقامەکاندا تێدەپەڕن.