رووداو - واشنتن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەوشی عێراق بۆ رووداو ئاشکرادەکات و دەڵێت، وێڕای رووداوەکانی نێو پەرلەمان گۆڕەپانی عێراقی به‌رده‌وامدەبین له پاڵپشتیكردنی هێزی عێراق و گه‌لی عێراق له شه‌ڕیاندا دژی داعش.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیامنێری رووداو لەواشنتن دەڵێت، سه‌رۆكوه‌زیران عه‌بادی به جددی كار له‌سه‌ر ریفۆرمی سیاسی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی و بەردەوامبوون لە شەڕی دژی داعش، "ئێمەش به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتیكردنی له‌م هه‌وڵانه‌یدا. ئاشكراشه كه تووندووتیژی دژی هه‌ركه‌سێك له عێراق به‌هۆی چالاكی ناره‌زایی ده‌ربڕینه‌وه شتێكه كه ئێمه نیگه‌ران ده‌كات".
كێربی دەشڵێت "پێشوازی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌خێرایی یه‌كیانگرت و ئاسایشیان بۆ به‌غدا گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌رده‌وام بێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ