رووداو دیجیتاڵ
"کۆرسی" لە سەگی بەرەڵاوە هاتووەتە ریزی هونەرمەندە ناودارەکانی ئەرجەنتین و بە وەڕین لەسەر ریتمی میوزیک، تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تەنیوە. ئاناخی، ژنێکی ئەرجەنتینییە و دەنگێکی ناسکی هەیە، بەڵام بە تێکەڵکردنی دەنگی لەگەڵ وەڕینی سەگەکەی، هەستێکی جیاوازی بەو تیکتۆکەرانە داوە کە بەدوای شتی جیاوازدا دەگەڕێن.
ئاناخی کاردۆسا، هونەرمەند دەڵێت، "کۆرسی [کۆرسی سەگەکەیە] لەگەڵ من لە بەردەم پیانۆکە دادەنیشێت. گۆرانی دادەهێنم یان گۆرانیی منداڵان دەڵێینەوە و ئەویش لەسەر ریتمی گۆرانییەکە لەگەڵم دەڵێتەوە."
کۆرسی، سەگێکی خۆشبەختە کە لەلایەن خێزانێکی میوزیکژەنەوە بەخێودەکرێت. سەگەکە بووەتە ئەندامێکی ئەو خێزانە و لە هەموو هەنگاوێک لەگەڵیانە، ئاناخی تەنانەت بە کوڕی ماڵ ناوی دەبات.
ئاناخی کاردۆسا گوتی، "ئەوەی لەگەڵی دەکەین وەکو یارییەک وایە، ئەو بە یاری لەمە تێگەیشتووە، لەبەرامبەر گۆرانی گوتندا خواردنی دەدەینێ. کاتێک حەزی لێی نییە، ئێمەش گۆرانی ناڵێین، ئەویش وەکو سەگێک ژیانی خۆی هەیە. رۆژانە بەیەکەوە پیاسە دەکەین و شەوانیش لەگەڵ من دەخەوێت."
رۆژانە ئاناخی و سەگەکەی کلیپی نوێ تۆماردەکەن و لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوی دەکەنەوە. کلیپیان هەیە لە تیکتۆک تاوەکو 6 ملیۆن کەس سەیریان کردووە، بەڵام کۆرسی لەم ژمارانە تێناگات، کۆتا رۆژ ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگە ئەو پارچە گۆشتەیە کە دەکرێتە دەمی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ