گالەری

02-07-2018
7 Photos
حەکیم داود

رووداو - AFP


لە زانکۆی نۆڤی ساد لە سربیا توێژینەوەیەکی زانستی لەبارەی کاریگەری جێنەتیک و کۆمەڵگە و دەوروبەر لەسەر زیرەکی دەکرێت و ژمارەیەکی زۆر دووانەش (جمک) بەشداری ئەو توێژینەوەیان کردووە.

53 کەس بەشداربوون لە توێژینەوەکەی زانکۆ سربییەکەدا، بەشێک لەوانە دووانەکانن، کە لە سربیا ژمارەیان هەزار کەسە لەنێو حەوت ملیۆن هاووڵاتی ئەو وڵاتەدا.

ئانا و ماجا دوو خووشکی دووانەن و تەمەنیان 32 ساڵە، ماجا دەڵێت "ئێمە کاتێ گەنجتر بووین، لەژێر کاریگەری کۆمەڵگە و دەوروبەردا و خێزانەکەماندا زۆرتر لە یەکدی دەچووین. بەڵام ئێستا دوای ئەزموونی زیاتر کە پێیدا رۆشتووین، زۆر لە یەکدی جیاوازین".

ئانای خوشکی دەڵێت، بەشداریکردنیان لەو توێژینەوەدا زۆر دڵخۆشی کردوون، چونکە "ئێمە شتی زۆر زیاتر لەبارەی خۆمانەوە فێربووین، کاتێک پرسیاریان لێدەکردین و زانیارییمان پێدەدان".

بەپێی توێژینەوەکەی زانکۆی نۆڤی ساد، توانای فێربوون و زانین هەندێجار پەیوەندیدارە بە جێنەتیکی مرۆڤەوە کە بۆماوەیین، بەڵام سەرکەوتن لە قوتابخانە تەنیا پەیوەندی بە زیرەکی بۆماوەییەوە نییە، بەڵکو کۆمەڵگە و ژینگەی پەروەردەکردن کاریگەریان لەسەری هەیە.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تەنیا ئەوە بەس نییە کە زیرەکی بۆماوەییت هەبێ، بەڵکو پێویستە ژینگەکەت هاوکاریت بکات لەو بوارەدا.