ژاپۆن؛ گەڕان بەدوای منداڵە ونبووەکە پێینایە رۆژی شەشەم

02-06-2016
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن ژاپۆن
A+ A-

رووداو- هەولێر

پرۆسەی گەڕان بەدوای منداڵە ونبووەکەی ژاپۆن پێینایە رۆژی شەشەم و دەیان كەس لە هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی گەڕانن بەوشێن ئەو منداڵە تەمەن حەوت ساڵەدا.

دەیان کەس لە هێزەکانی بەرگریی چوونە نێو هێزەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی کە ماوەی چەند رۆژێکە لە شاری نانای لە باکووری ئەو وڵاتە بەدوای "یاماتوو تانوکا"ی تەمەن حەوت ساڵ دەگەڕێن.

رۆژی شەممە 28ی مانگی رابردوو، تانووکا لە ناوچەیەکی دارستان لە ناوچەی هۆکایدۆ لە باکووری ژاپۆن ونبوو، ئەوەش لەدوای ئەوەی باوکی کوڕەکە، وەک سزا لە ئۆتۆمۆبیلەکەی دایبەزاندبوو.

بەگوتەی پۆلیسی ناوچەکە، سەرەتا باوک و دایکی منداڵەکە رایانگەیاندبوو کە لەکاتی گەڕان بەدوای هەندێك بەرووبوومی کێوی منداڵەکە ونبووە، پاشان رایانگەیاند کە ئەو بەهۆی سزادانییەوە لە ئۆتۆمۆبیلەکە دابەزێندراوە و پاشان ونبووە.

ناوچەی هۆکایدۆ یەکێکە لە دورگە سەرەکییەکانی ژاپۆن کە کۆمەڵێکی زۆر لە دارستانی چڕ و شاخی بەرز لە خۆدەگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە