کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجە CPT سەردانی ئیمرالی دەکات

02-05-2016
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن ئیمرالی
A+ A-

رووداو- ھەولێر

کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجە CPTی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند سەردانی ئیمرالی دەکات.


لە راگەیەندراوێکدا کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجە CPT ی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند "رۆژانی 28 و 29-4-2016 تیمێکی سێ کەسیان بەناوەکانی ھانس وۆڵف، میشێل نیوراوتەر بە سەرۆکایەتی میکۆلا گانتۆڤیسکی، سەردانی دوورگەی ئیمرالیان کردووە. تیمەکەمان زیندانی پیتی Fی ئەمنی باڵای ئیمرالیان بەسەر کردووەتەوە".

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئامانج لە سەردانەکە لێکۆڵینەوەکردن بووە لە دۆخی 4 گیراوی زیندانەکە ئاخۆ ئەو رێوشوێنانە جێبەجێ دەکرێن کە لە ساڵی 2013 بۆ گیراوەکانی ئەوێ پێشنیاز کرابوون.

کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەCPT دەشڵێت: "شاندەکە لە دۆخی گیراوەکان و بابەتی سەردانی پارێزەران و کەسوکاری زیندانیکراوەکان بۆلای گیراوەکان کۆڵیوەتەوە". لەمبارەیەوەش لەگەڵ بەکر بۆزداغی وەزیری داد و ئەنیس یاڤوز یەلدرمی بەڕێوەبەری زیندانی ئیمرالی و 4 بەرپرسی وەزارەتی داد و وەزارەتی کاروباری دەرەوە، کۆبوونەتەوە.

بەڵام کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەCPT ھیچ شتێکی لەبارەی سەردانی شاندەکەیان بۆلای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە گرتووخانەی ئیمرالی نەدرکاندووە. کە ناوبراو ماوەی چەندین مانگە سەردانی پارێزەر و کەسوکار و پەرلەمانتارانی ھەدەپە بۆلای رێگەی پێ نەدراوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە