شاندی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن لە جنێڤ متمانەیان بەیەك نییە

02-02-2016
هەڵات رێبوار
...
...
نیشانەکردن جنێڤ3
A+ A-
رووداو - جنێڤ
 
خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی جنڤ 3 بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا دەستیپێکردووە، چاوەڕاون ناکرێت لەم گەڕەی دانوستاندنەکاندا هیچ کۆبوونەوە و دیدارێکی فەرمی لەنێوان شاندی حکومەت و شاندی ئۆزسیۆنی سووریا ئەنجام بدرێت. 

تاوەکو 11 مانگ خوولی یەکەمی کۆبونەوەکانی جنێڤ 3بەردەوام دەبن، بەپێی گوتەی زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە جنێڤ " چاوەڕێ ناکرێت لە گەڕی یەکەمدا هیچ کۆبوونەوەیەکی رووبەڕوو لەنێوان شاندی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بکرێت".

دوو لایەنەکەی سووریا ناکۆکن و  یەکدی تۆمەتبار دەکەن بەوەی خاڵەکانی رێککەوتنەکانیان جێبەجێ نەکردووە، بەگوتەی زنار شینۆ " بێباوەڕییەک لەنێو ئەندامانی شاندی حکومەتی سووریا و ئۆپۆزیۆسیۆن بەرامبەر بە یەکدی هەیە".

ئەو خاڵەی کە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا وەکو مەرجی دانوستاندن دایناوە جێبەجێکردنی بەندی 12 و 13-ی بڕیاری 2254-ی ئەنجوومەنی ئاسایشە کە باس لەوە دەکات " بۆمببارانکردن بوەستێندرێت، دیلە سیاسییەکان  و ئەوانەی لەلایەن حکومەتی سووریاوە گیراون ئازاد بکرێن و، گەمارۆش لەسەر ئەو شوێنانە هەڵبگیرێت کە گەمارۆیان لەسەرە و رەوشی مرۆییان تێدا باش بکرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە