هەزاران کەس لە هۆڵەندا بەبۆنەی ساڵی نوێوە خۆیان هەڵدایە نێو دەریاوە

03-01-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
ئامادەکاریی خەڵکی هۆڵەندا بۆ خۆهەڵدانە نێو دەریا
ئامادەکاریی خەڵکی هۆڵەندا بۆ خۆهەڵدانە نێو دەریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەزاران کەس لە کەناراوەکانی سخێفینگن لە هۆڵەندا دوای ئەوەی خۆیان گەرم کرد، خۆیان هەڵدایە نێو ئاوی ساردەوە؛ دەیانەوێ ساڵی نوێیان بە گەرموگوڕی دەستپێبکات.
 
ساڵانە هۆڵەندییەکان لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا ئەو نەریتە دووبارە دەکەنەوە. بەشداربوویەک دەڵێت، "ناوازە بوو، تۆزێک با هەبوو، بەڵام هیچ شتێک لە سەرەتای ساڵ رزگاری نابێت. من ساڵانە دێمە ئێرە."
 
ئەم بۆنەیە لە چەندین کەناراوی وڵاتان دووبارە دەکرێتەوە، بەڵام ئەوەی کەناراوەکانی سخێفینگن بەنێوبانگترینە.
 
ئەلێکس سخوتێرت، سەرۆکی دامەزراوەی خۆ‌هەڵدانی ساڵی نوێ دەڵێت، "ئەمڕۆ نزیکەی 10 هەزار کەس خۆیان هەڵدایە نێو دەریاوە بەبۆنەی سەری ساڵ لە سخێفینگن. ئەمە نەریتێکە و ساڵانە دووبارە دەکرێتەوە. خەڵک دەیانەوێت دەستپێکێکی پاکیان هەبێت، بێن بۆ سخێفینگن و خۆیان هەڵدەنە نێو ئاوی سارد."
 
بۆ یەکەمجار ئەم خۆهەڵدانە نێو ئاوە لە ساڵی 1959 لەلایەن 28 کەسەوە بەڕێوەچوو؛ کە خەڵک زانییان گوڕ و تینێکی زۆر بە جەستە دەدات، ژمارەیان زیادی کرد و ئێستا ساڵانە تەنیا لە هۆڵەندا 45 هەزار کەس لە یەکەم رۆژی ساڵدا روو لە کەناراوەکان دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە