ڤیدیۆ.. پێشبڕکێی گریانی بەکوڵ لە مەکسیک

02-11-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
گریانی بەکوڵ لەسەر تابووتێک
گریانی بەکوڵ لەسەر تابووتێک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کێ لە هەموویان بە کوڵتر بگری، ئەو دەیباتەوە، لە ڤیدیۆکەدا کێبڕکێیەک دەبینن کە لە شاری سان خوان دێل ریۆ لە مەکسیک بەڕێوەچوو. بەشداربووانی کێبڕکێکە چوونە بەردەم تابووتێک گوایە کەسێکیان لەدەستداوە، هێندەی توانییان گریان.
 
ئێدواردۆ رۆمیرۆ، بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاری سان خوان دێل ریۆ دەڵێت، "ئەمە شتێکی زۆر دەگمەنە، چونکە هەندێکجار لەوانەیە کار لە هەست و سۆزت بکات. لەوانەیە تێکەڵ بە خەم و خەفەتی ئەوان بیت و دڵتەنگ بیت. نازانیت چۆن بەدەمییەوە بڕۆی. هەندێکجار نازانی بگری یان پێبکەنی."
 
هەندێ لە بەشداربووان نواندنی سەرنجڕاکێشیان کرد لەسەر تابووتەکە.
 
ئەو بەشداربووانە زۆربەیان گوزەرانیان لەسەر گریانە. لە پرسەکاندا بە کرێ دەگرین. کارلا پاتریسیا یەکێکە لە کێبڕکێکاران، دەڵێت: "شتێکی جوانە، چونکە ئەمە پیشەیەکە کە کاڵ بووەتەوە، شارەوانی دێل ریۆ بەهۆی ئێمەوە زیندووی کردەوە. کێبڕكێیەکی کۆمیدییە، تۆ لەنێوان فرمێسک و پێکەنین، لە پێکەنیندا دەمری."
 
ئەم فێستیڤاڵە لە چوارچێوەی ئاهەنگێکی ساڵانە لە مەکسیک بەڕێوەچوو کە بە فێستیڤاڵی مردوو ناودەبرێت، لەو رۆژەدا خێزان و خزم و کەسوکار کۆدەبنەوە و رێز لە مردووەکانیان دەگرن.
 
کێبڕكێکە کۆتاییهات و کارلا پاتریسیا بووە براوەی فێستیڤاڵەکە، بەڵام ژنی تێدابوو هێندە حەزی بەگریان بوو، دوای فێستیڤاڵەکەش لە زەوی نەدەبووەوە و شین و رۆڕۆی کۆتایی نەدەهات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە