لە سوێد تەقە لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کرا

دوێنێ کاژێر 11:28
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەقە لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوێد کرا و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش دەڵێت، ستافەکەی سەلامەتن.
 
ئەم ئێوارەیە پۆلیسی سوێد چووە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم، دوای ئەوەی لە تەقەکردن لە باڵیۆزخانەکە ئاگادار کرایەوە.
 
میدیای ئیسرائیل دەڵێت، چەند گولـلەیەک بەر پەنجەرەکانی باڵەخانەکە کەوتوون، ئەو چەکەش لەلایەن تەقەکەرەکەوە بەکارهێندراوە لە ناوچەیەکی دەرەوەی باڵیۆزخانەکە دۆزراوەتەوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت، تەواوی ستافی باڵیۆزخانەکە سەلامەتن.
 
پۆلیسی سوێدیش باس لەوە دەکات، هیچ کەسێک پەیوەندیدار بەو رووداوەوە دەستگیر نەکراوە.
 
رۆژی دووشەممە 30-9-2024 ئوڵف کریستەرسن، سەرۆکوەزیرانی سوێد بە میدیای ئیسرائیلی گوت، هێزی ئاسایشی وڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئیسرائیل.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ نزیکەی کاژێر 7:30 سوپای پاسداران بە مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر ئیسرائیل.
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، نزیکەی 180 مووشەک ئاراستە کراون و زۆربەیان بە هاوبەشی سوپاکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دیکەیان خراونەتە خوارەوە.
 
سوپای پاسدارانیش ئاماژە بەوە دەکات، ئامانجی هێرشە مووشەکییەکە 3 بنکەی سەربازیی ئیسرائیل بوون نزیک لە تەلئەڤیڤ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە خۆپێشاندانێکدا بۆ پشتگیری لە ئیسرائیل، لە 22ـی ئۆکتۆبەری 2023 لە لەندەن، لایەنگرێکی جوو کاغەزێکی بەرزکردووەتەوە کە لەسەری نووسراوە "کۆتایی بە رقی دژی جوو بهێنن."، وێنە: AP /Frank Augstein

کۆمەڵەیەکی جووەکان: لە دەستپێکی جەنگی غەززەوە 5،583 تاوانی دژەجوو لە بەریتانیا کراون

کۆمەڵەی متمانەی ئەمنی کە تایبەتە بە کاروباری جووەکان لە بەریتانیا، رایگەیاند لە دەستپێکی جەنگی غەززەوە پێنج هەزار و 583 تاوانی دژەجوو کراوە، کە ئەمەش زۆرترین بووە لە ساڵێکدا. دەشڵێت، زۆرترینیان لە لەندەن بوون.