نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مارک رووتە دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە سکرتێری ناتۆ

01-10-2024
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی پێشووی هۆڵەندا دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە سکرتێری گشتیی ناتۆ. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکس دا نووسیویەتی: "لە دڵمەوە پیرۆزبایی لە مارک رووتە دەکەم بە بۆنەی دەستنیشانکردنی بە سکرتێری گشتیی ناتۆ. هیوای سەرکەوتنی گەورەی بۆ دەخوازم لەم رۆڵە گرنگەدا. هەروەها چاوم لە پێکەوەکارکردنی بەردەوامی ئێمەیە." 
 
نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی دۆستانە و پتەویان لەگەڵ مارک رووتە و هۆڵەندا هەیە. پێشتر چەند جارێک دیداریان هەبووە. تەممووزی 2018، کاتێک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، سەردانی هۆڵەندای کرد و مارک رووتە لە شاری لاهای پێشوازییەکی گەرمی لێکرد. 
 
پێشتر، لە ئابی 2016، مارک رووتە، وەکو سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازیی لێکرا. 
 
هۆڵەندا وەکو ئەندامێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاوارەکان و ئەو پەنابەرانەشی کردووە کە روویان لەو وڵاتە کردووە. 
 
مارک رووتە، لە ئۆکتۆبەری 2010ـەوە تاوەکو تەممووزی ئەم ساڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا بوو. بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەر وەکو سکرتێری گشتیی ناتۆ دەستبەکار بوو. 
 
رووتە لەگەڵ ئەوەی 14 ساڵ وەکو سەرۆکوەزیرانی خزمەتی کردووە، دەبێتە 14یەمین سکرتێری گشتیی ناتۆ.
 
هاوپەیمانییەکە لەبارەی رووتە دەنووسێت: لە ماوەی حکومڕانییدا، سەرپەرشتیی پێکهێنانی چوار حکومەتی هاوپەیمانیی کرد. ئەوەش تواناکانی سەلماند لەوەی سازش لە بەهاکانی ناکات. 
 
مارک رووتە شوێنی یانس ستۆڵتنبێرگ دەگرێتەوە کە سیاسەتڤانێکی نەرویجییە. 
 
سکرتێری گشتیی باڵاترین پۆستی نێو ناتۆیە کە راستەوخۆ هاوپەیمانییەکە ئاراستە دەکات و بەرپرسە لە هەڵسووڕاندنی پرۆسەی بڕیاردان و راوێژکردن و دڵنیاییدانە لەوەی کە ئەو بڕیارانەی دەدرێن، وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.