رووداو دیجیتاڵ
وێنەکان: کارزان حەمید تایبەت بە رووداو
فەرەنسا چوارەم شەوی بێداری بەڕێکرد، لەکاتێکدا خۆپێشاندەران رووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە و شوێنە گشتییەکان دەسووتێنن و تاڵانیان دەکەن.
خۆپێشاندانەکان رۆژی 27ـی حوزەیران لەدوای کوژرانی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵی جەزائیری لەسەر دەستی پۆلیس، دەستیان پێکرد.
لە سەرتاسەری فەرەنسا، سەدان هەزار خۆپێشاندەر و 45 هەزار پۆلیس بە بەرد، یاری ئاگرین، گازی فرمێسکرێژ و گولـلەی پلاستیکی رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە.
جیراڵد دارمامین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رۆژی هەینی گوتی: "45 هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی شەوی هەینی لەسەر شەقامەکان بوون. لەکاتێکدا شەوی پێنجشەممە 40 هەزار پۆلیسی لێبوو."
خۆپێشاندەران تەنیا رووبەڕووی پۆلیس نابنەوە، بەڵکو هەڵدەکوتنە سەر شوێنی تایبەت و گشتی و قوتابخانە و نەخۆشخانەکان.