رووداو - AFP
زۆربەی وڵاتانی جیهان تائێستا پێیان ناوەتە ساڵی 2024. ئەمساڵ لە زۆربەی شارە گەورەکانی جیهان بە یاریی ئاگرین و ئاهەنگگێڕان پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا.
لەو وڵاتانەی زۆر گرنگییان بە ئاهەنگگێڕان و تەقاندنی یاریی ئاگرین دا، ئیمارات بوو کە لە شاری دوبەی، بورج خەلیفە، بەرزترین باڵەخانەی جیهان بە یاریی ئاگرین رازێنرایەوە.
بەهۆی ئەوەی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان رۆژی سەری ساڵی زایینی و چەند رۆژێک بەر لە سەری ساڵ پشووی فەرمییە، خەڵک گەشت دەکەن، یان لەگەڵ ئازیزانیان شەوی سەری ساڵ بە ئاهەنگگێڕان بەسەردەبەن.
یەکێک لە شوێنەکانی دیکە کە بەسەربردنی شەوی سەری ساڵ تێیدا تایبەتە، شاری ریۆ دی جانێرۆی بەرازیلە، خەڵک لەو شەودەدا لە کەناراوی کۆپاکاباناوە بە ئاهەنگگێڕان سەیری یاریی ئاگرین دەکەن.