رووداو-دەیلی تیلیگراف
مەیزی ڤیگنێز، ئەو كچەی كە چوار ساڵ پێش ئێستا لە كاتی لەدایكبوونیدا یەك دڵۆپ خوێن لە لەشیدا نەبوو، ئێستا دەستیكردووە بە خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی.
مەیزی مانگی 12ی ساڵی 2009 لە واتێرفۆرد لە ئیرلەندا لەدایكبوو. ئەو رێژەی هێمۆگڵۆبینی سفربوو و ئەو پلازمایەش كە لە رەگەكانی هەبوو زۆر روونبوو.
ئێما ڤیگنێز 35 ساڵ و دایكی مەیزی دەڵێت:"من هەستم دەكرد شتێك تەواو نییە، لەشم ئاوسابوو مەیزی لە سكمدا نەدەجووڵا. بەیانییەكەی چووم بۆ لای پزیشك و ئەویش گوتی كە دەبێت بەپەلە نەشتەرگەری سیزاریەن بكەم. بە پەلە نەشتەرگەرییەكەیان ئەنجامدا و پێش ئەوەی مەیزی ببینم پزیشكەكان رفاندیان بۆ بەشی چاودێری تایبەت."
سیزاریەنەكە لەبەر ئەوە بوو كە پزیشكەكان لەوە دەترسان كە مەیزی شەلەلی دەماغ بگرێت، لەبەر نەگەیشتنی ئۆكسجین بە مێشكی. بەڵام لەشی ئێمای دایكی مەیزی لە كاتی نەشتەرگەری سیزاریەنەكە هەموو خوێنی لەشی كچەكەی هەڵدەمژێ. ئیما دەڵێت پزیشكەكان سەریان سوڕمابوو تا ئێستا شتی وایان نەبیستبوو پێشتر منداڵی واهەبووە، كە رێژەی هیمۆگلۆبینەكەی كەمبووە، بەڵام چیرۆكی منداڵی بێ خوێنیان نەبیستبوو.
مەیزی دوو هەفتە لە بەشی تایبەتی نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری تایبەت دەمێنێتەوە و لەو دوو هەفتەیە سێ جار خوێنی تێدەكرێت. ئێما دایكی مەیزی دەڵێت گرنگ بوو كە بزانین ئایا مەیزی ئیفلیجی مێشكی هەیە یان نا ، كە مەیزی پێش تەمەنی 18 مانگی دەستبكات بەقسەكردن و خۆشبەختانە دوای 15 مانگ زمانی كرایەوە.
ئێستا مەیزی بە تەواوەتی چاكبووەتەوە و دەچێتە خوێندنگا.
چوار مانگ پێش ئێستا ئێما جارێكیتر دەچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی منداڵی دووەمی بە ناوی ئێلیس لە دایكبێت. "پزیشكەكان هەموو لە دەوروبەرم كۆبوونەوە، چونكە دەترسان ئەو حاڵەتە جارێكی دیكە رووبداتەوە. بەڵام منداڵەكەی ئێما بە تەواوەتی تەندروستبوو" .
هیمگلۆبین لە نێو خوێن بەو بەشە دەگوترێت كە ئۆكسیجین لەسییەكانەوە دەبات بۆ بەشەكانی دیكەی لەش بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو خواردنەوەی، كە مرۆڤ دەیخوات بسووتێندرێت و ببێت بە وزە.
پلازماش بە بەشێكی زەردی كەمڕەنگی خوێن دەگوترێت، كە یارمەتی خانەكانی خوێن دەدات، بۆ ئەوەی لە نێو خوێندا بە هەڵپەسێردراوی بمێننەوە. پلازما زۆربەی ئاوە و پرۆتینی تێدایە و لە سەدا 55 ی خوێن پێكدێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ