خانمێک بووە ناوبژیوان لە خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین

31-10-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن خوشکی ناوبژیوانێکی بەناوبانگە
A+ A-
رووداو - هەولێر

سیسێلا ترۆکۆ خانمە ناوبژیوانی ئەرجەنتینی بووە یەکەم خانمنە ناوبژیوان لە مێژووی تۆپی پێی ئەرجەنتین یارییەکی خولی پلەیەکەی ئەو وڵاتە بەڕێوەببات.


لە یارییەکانی گەڕی حەوتی خولی پلەیەکی ئەرجەنتین لەنێوان یانەی خۆستیسیا و ئۆڵیمپۆدا، سیسێلا ترۆکۆ وەک یاریدەدەری ناوبژیوان یارییەکەی بەڕێوەبرد، شەڕەفی یەکەم خانمی ناوبژیوانی پێدرا لە مێژووی تۆپی پێی ئەرجەنتین.


سیسێلا خوشکی ناوبژیوانی بەناوبانگی ئەرجەنتینی سێلڤیۆ ترۆکۆیە و دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە کە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەیەکسانبوون بوو، یاریزانانی هەردوولا چوونە لای سیسێلا و دەستخۆشییان لێکرد لە ئەدا و بڕیارەکانی.


سیسێلا لەکاتی یارییەکەدا تەنانەت یەک بڕیاری هەڵەشی نەدا، بۆیە لە لایەن راگەیاندنەکانی ئەرجەنتینەوە پەسنی کرا و چاوەڕوان دەکرێت وەک ناوبژیوانی سەرەکی چەند یارییەکی داهاتووی خولەکەی پێبسپێردرێت.



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە