رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC
لویس سوارێز، هێرشبه‌ری ئۆرگوایی یانه‌ى بارسێلۆنای ئیسپانی له هه‌ڤپه‌یڤینێكی رۆژنامه‌ڤانیدا بێجگه له تۆپی پێ راشكاوانه باس له زۆر شتی تایبه‌ت به ژیانی خۆیشی ده‌كات و ده‌ڵێت "له‌وه باشتر نییه گۆڵ له ریال مه‌درید تۆمار بكه‌ی".
لویس سوارێز، له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا، كه رۆژنامه‌ی ئیل بایسی ئیسپانی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، زۆر راشكاوانه باس له‌وه ده‌كات كه زۆر حه‌زی له 2 شته و ده‌ڵێت "باشترین كار ئه‌وه‌یه تۆ یاریزانی بارسێلۆنا بی و گۆڵ له ریال مه‌درید تۆمار بكه‌ی، هه‌روه‌ها شتێكی جوانه گۆڵ له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش تۆمار بكه‌ی، كه به‌ڕاستی ئه‌و یانه‌یه به‌رگریكاری زۆر باشی هه‌یه".
ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسوڕمان بوو، له قسه‌كانى سوارێزدا ئه‌وه‌بوو كه باسی له‌و دوو شته‌ی دیكه‌ی كرد، كه بێجگه له گۆڵكردن له ریال مه‌درید حه‌زیان لێده‌كات و گوتى "من له ژیانی خۆمدا زۆر ئاو ده‌خۆمه‌وه‌و زۆریش ده‌چمه WC، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه هاوڕێیانم به من پێده‌كه‌نن، به‌ڵام گوێ ناده‌مه گاڵته‌كانیان".
سوارێز هه‌روه‌ها گوتیشی "پزیشك پێیگوتووم ئه‌وه حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی ئاسایی نییه، به‌ڵام من بایه‌خی پێناده‌م، چونكه هه‌ست به هیچ شتێكی خراپ ناكه‌م".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ