له شوێنێكى ئه‌وه‌نده دووره‌وه هاتووه كه‌س نێوبانگى به باشى نه‌بیستووه، خه‌ڵك نه‌یانده‌زانى ئایا له بێكه‌سیدا ئه‌ویان كردووه‌ته كه‌س، یان به‌ڕاستى پێویستیان به كات هه‌یه. ده‌زانم به‌رپرسیاریه‌تى نووسین قورس و دژواره كاتێك له باره‌ى كه‌سێكه‌وه ده‌نووسى، كه نێوبانگێكى ئێجگار گه‌وره‌ى راده‌ستكراوه تا بیپارێزێ.
بۆیه ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه بڵێم "ببوره تاتا، هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌تالۆنییه‌كان بڵێن شوێنگره‌وه‌ى گواردیۆلا لێره‌یه".
من یه‌كه‌مینجارمه كه ده‌نووسم (جیرارد مارتینۆ)، هه‌ربۆیه نه‌مزانى كه ده‌بێ لاى خۆمه‌وه چۆن فایلى راهێنه‌رایه‌تى بۆ پڕبكه‌مه‌وه. به‌ڵام 3 گه‌مه‌ش هیچ نییه بۆ به‌راوردكردن، كه‌واته بڵێین كێ لێره‌یه؟ ده‌كرێ واز له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره بێنین.
ده‌ڵێن رۆسێل و هاوكاره‌كانى له نێوان لویس ئه‌نریكى، ئه‌ندرێ فیلاش بواش، مارسیلۆ بێڵسا، مانچینى، هاینكس،لاودرۆب و مارتینۆ تاتا، ئه‌وه‌ى دواهه‌مینى هه‌ڵبژارد، له‌به‌رئه‌وه‌ى 10 خاڵ له مێشكى ئه‌م پیاوه‌دایه. كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێزى هه‌یه، سیاسه‌تى تۆپ گلدانه‌وه‌ى هه‌یه، پشت به تواناى جه‌سته ده‌به‌ستێ، رێز له یاریزانان ده‌گرێ، پلانى وه‌رگرتنى خێراى تۆپ، باڵه‌كان خێراتر ده‌كات، پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر، به‌پێى یانه‌كان پلان ده‌گۆڕێ، گرنگى به ناوه‌ڕاستى یاریگه ده‌دا، هێرشبه‌رى نادیار‌و كتوپڕ دروستده‌كات، شه‌یداى تیكى تاكایه.
ئێمه له‌م 3 یارییه‌دا به‌شێكى ئه‌وانه‌مان له تیمه‌كه‌ى ئه‌و بینیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى منى ته‌واو خستووه‌ته گومانه‌وه له باره‌ى (تاتا)وه، ئه‌وه‌یه كه جانتاكه‌ى ئه‌و ده‌رمانى ده‌رده كوشنده‌كه‌ى تێدا نییه، كه گواردیۆلا و ڤیلانۆڤاش پێیان چاره‌سه‌ر نه‌كرا. كه‌واته هاتووه چیمان پێبڵێ؟ ئایا ئێستا زووه بۆ ئه‌وه‌ى باسى ده‌سته‌خاڵییه‌كانى مارتینۆ بكه‌ین له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان ، یان حه‌كیم جارێ كۆڵه‌پشته‌كه‌ى هه‌ڵناڕێژێ.
خۆشترین رۆژى مۆرینیۆ، ئه‌و كلاسیكۆیه‌بوو، كه تیتۆ ڤیلانۆڤا تازه هاتبووه سه‌رعه‌رشى راهێنه‌رایه‌تى، مۆو زۆر تینوو بوو به سه‌ركه‌وتن، ئه‌و رۆژه هیچى نه‌دركاند تاوه‌كو یارى ده‌ستیپێكرد، ئینجا پلانه‌كه‌ى ئاشكرابوو (2،4،3،1)، ده‌كرێ ئه‌و به رۆژێكى مێژوویى بژمێرین كه تێیدا ده‌ستاوده‌ستكردنى فه‌رمانڕه‌وایه‌تى كلاسیكۆ ده‌ستیپێكرد و نهێنییه‌كى گه‌وره‌ى كامپ ن‌و، بۆ هه‌موو یانه‌كانى دیكه ئاشكرابوو. خۆ ئێستا مۆو له كێڵگه‌ى ئینگلیزه‌كاندا بلوزى شین ده‌چێنێ و ئیسپانیاى به شكسته‌وه جێهێشت، به‌ڵام هه‌مووانى فێركرد به چ چه‌كێكه‌وه بڕۆن بۆ كامپ ن‌و "هێرشه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان".
هه‌ر باشه كه تاتا، سه‌ره‌تایه‌كى بڕێك سه‌ربه‌رزانه‌ى ده‌ستپێكردووه، چونكه ئێستا لاوازترین راهێنه‌ریش به هێرشى هه‌ڵگه‌ڕاوه رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه. با زیاتر چاوه‌ڕێى پیاوێك بین خۆى بسه‌لمێنێ، كه هاتووه چاره‌سه‌ر بكات و هه‌موو ده‌رمانه‌كانیشى ناسراو و ئاشكران.
ئینجا به‌رشلۆنه‌ى سه‌رده‌مى تاتا، وه‌كخۆیه‌تى جگه له هێڵى هێرشبردن، چونكه نیمار هاتووه به ته‌نیشت لیۆنێله‌وه پاڵه‌وان بێ، ئێستا ئێمه ده‌زانین ئه‌ركه سه‌خته‌كه‌ى ئه‌و ئه‌وه‌یه، یه‌كێك له شاده‌ماره‌كانى هاوكاریكردن له میسییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ لاى نیمار دا سیلڤا. هه‌روه‌كچۆن كارى تازه‌شى ده‌بینین، كه ده‌یه‌وێ فابریگاس و سانچێز زیندوو بكاته‌وه و له‌نێو هێڵى هێرشبردندا، جگه له هێرشبه‌ره فه‌رمییه‌كان، هێرشبه‌رى له‌ناكاویش له حاڵه‌ته دژواره‌كاندا هه‌ڵتۆقێنێ.
تاتاى ته‌مه‌ن 51 ساڵ، له خولى پاراگوایدا 4 جار نازناوى بردووه، 3 جاریش بۆ سیرۆ بۆتینیۆ، ساڵى 2007یش خه‌ڵاتى باشترین راهێنه‌رى ئه‌مریكاى باشوورى برده‌وه، 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش پاراگواى گه‌یانده یارى كۆتایى، به‌رله‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌رشلۆنه‌ش بگیرسێته‌وه، یانه‌ى نیویلز ئۆڵد بۆیزى كردبووه پاڵه‌وانى خولى ئه‌رجه‌نتین.
به‌رشلۆنه نابێته‌وه به پاڵه‌وانه تۆقێنه‌ره‌كه‌ى 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، تاوه‌كو نهێنییه‌كى دیكه له‌سه‌ر ده‌رگه‌ى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه كتوپڕه‌كان دانه‌نێ، ئیتر مارتینۆ، هیچى تازه‌ى نه‌هێناوه بۆمان، خۆشى ئه‌وه ده‌زانێ، به‌ڵام رێگه‌مان پێداوه بیربكاته‌وه هه‌رچه‌نده كاتى بیركردنه‌وه نییه و ده‌رفه‌ته‌كان له‌وه به‌رته‌سكترن ده‌ستى بۆ بكه‌ى به كۆڵه‌گه‌ى راگرتنى چه‌ناگه.
كه‌ى ره‌وایه دواى ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه تاڵه، هێشتا پیكێ و ماسكیرانۆ بكه‌یته دڵى به‌رگریكردن ، كه چه‌ندین هێرشبه‌رى نوێ به شیرى پلاندانه‌ره ده‌ستوه‌شێنه‌كان گۆشكراون. له كاتێكدا پاره‌یه‌كى زۆر هه‌ڵڕژاوه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى بایرن و سانجێرمان و مۆناكۆ و ریال مه‌درید و مانچسته‌ر یونایتد و چێڵسى، ئێستا ملیۆنان ده‌ست به‌نزاى روو له كامپ ن‌و له تاتا ده‌پرسن "تۆش هه‌ر بیر له هێرشبه‌ر ده‌كه‌یته‌وه"؟.
من له‌م سه‌ره‌تایه‌وه ئه‌نجامى 7 گۆڵ و 4 گۆڵ و 6 گۆڵم له‌سه‌ره‌تاى به‌رشلۆنه بینیوه، به‌ڵام هێشتا هێزى ئه‌وه‌م نییه بڵێم "به‌خێر هاتى تاتا"، چونكه مشورخۆرى ژیر به‌وه ده‌ناسمه‌وه، سه‌ره‌تا پاسه‌وانێكى وریا و چاوكراوه دابنێ، ئینجا بیر له‌وه بكاته‌وه هێرش ببات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ