زێدان ته‌له‌فۆنی بۆ ریكێلمی كردووه‌

31-03-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن زێدان
A+ A-

رووداوی وه‌رزشی ـ Tangoo
خوان رۆمان ریكێلمی، كاپتن و ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین، به‌خۆڕایی به‌ پیاوێكی وه‌فادار نه‌ناسراوه‌، ئه‌وه‌تا جارێكی دیكه‌ش باسی ئه‌و درێسه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌دین زێدانى یاریزانی پێشووی یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانیى و راهێنه‌ری ئێستای ئه‌و یانه‌یه‌ گۆڕیوه‌ته‌وه‌.

ریكێلمی، له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی نوێدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی باسی ئه‌و رۆژه‌ى كرده‌وه‌ كه‌ دواى فیكه‌ی كۆتایی یاری نێوان ڤیاڕیال و ریال مه‌درید، خۆی و زێدان درێسه‌كه‌یان گۆڕیه‌وه‌و له‌و باره‌وه‌ گوتى "له‌ راستیدا به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ به‌ 3 كاژێر زێدان ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و پێیگوتم دواى یارییه‌كه‌ درێسه‌كانمان ده‌گۆڕینه‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و كاره‌مان كرد". 

ئه‌و ئه‌ستێره‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌، كه‌ پێشتر له‌ خولی ئیسپانیادا بۆ یانه‌ى بارسێلۆنا و دواتریش ڤیاڕیال یاریكردووه‌، زیاتر باسی درێسی زێدان ده‌كات و ده‌ڵێت "شانازی به‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ درێسم له‌گه‌ڵ زێدان گۆڕیوه‌ته‌وه‌، به‌ڕاستى ئه‌و درێسه‌ بۆ من شتێكی زۆر گرانبه‌هایه‌، ئێستا له‌ ماڵه‌وه‌ زۆر به‌ باشی ده‌یپارێزم و هه‌رگیز له‌ده‌ستی ناده‌م".

خوان رۆمان ریكێلمی، هه‌ر له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا جارێكی دیكه‌ وه‌فاداری خۆی بۆ ڤیاڕیال نیشاندا و رایگه‌یاند "زۆر بیری یانه‌ى ڤیاڕیال ده‌كه‌م".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە