راهێنەری تانگۆ تاوەکو کۆپا ئەمێریکا دەمێنێتەوە

30-11-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەفەرمی لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری کاتی هەڵبژاردەکەی تاوەکو کۆپا ئەمێریکای 2019 هێشتەوە کە رکابەرییەکانی لە بەرازیل بەڕێوەدەچن.

راهێنەرە 40 ساڵییەکە لە شەش یاریی دۆستانەدا تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، لەو کاتەوەی لە جێگەی خۆرخی سامپاولی وەک راهێنەری کاتی هەڵبژاردەکە دەستنیشانکراوە، دوای کردنەوەی تانگۆ لە مۆندیالی 2018ـی رووسیادا.

سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی ئەرجەنتین بوو، دوای دوورخستنەوەی سامپاولی بەشێوەیەکی کاتی کرایە راهێنەری هەڵبژاردەکە، بەڵام لە کۆبوونەوەی خۆیدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڕیارییدا ئەو راهێنەرە تاوەکو کۆپا ئەمێریکا بەشێوەی هەمیشەیی راهێنەری هەڵبژاردەکە بێت.

دوای سکالۆنی ئەمە حەوتەم راهێنەرە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا دەیگۆڕێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە