عەلی دایی بۆ کرماشان شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئێران دەکات

30-10-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن عەلی دایی ئێران
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەهۆی یارمەتیدان و کۆمەکی خەڵکی کرماشان، کێشە دەکەوێتە نێوان عەلی دایی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران و مانگی سووری ئێرانی.

بەهۆی ئەو زەرەر و زیانەی لە بوومەلەرزەکانی ئێراندا بەر شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتن، عەلی دایی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران کەمپەنێکی بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی ئەو شارە کرد و بڕە پارەیەکی زۆی بۆ کۆکردنەوە، بەڵام مانگی سووری ئێرانی کە رێکخراوێکی خێرخوازییە، داوا لە دایی دەکات پارەکەی رادەست بکات بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو رێکخراوەوە بەسەر خەڵکەکەدا دابەشبکرێت.

عەلی داواکەی مانگی سوور رەتدەکاتەوە، دواتر حسابە بانکییەکانی لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە دادەخرێن، چونکە پارەکەی بە ئەوان نەداوە، لەلایەن خۆیانەوە مانگی سوور رەتیدەکاتەوە کە داوای لە عەلی دایی کردبێت پارەی کۆکراوەی رادەستبکات.

عەلی دایی لە هەڵوێستێکدا رایگەیاندووە کە ئەو ئامادە نیە بچێتە بەر لێپرسینەوە و تەنیا خۆی لە بەرامبەر خەڵکدا بە بەرپرسیار دەزانێت، هەروەها دایی دەڵێت، سەرەرای داخستنی حسابەکانیش هەر بەردەام دەبم لە هاوکاریکردنی خەلکی کرماشان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە