بەشێک لەبەشداربووانی ماراسۆنی هەولێر گلەییان هەیە

30-10-2015
رووداو @Rudawkurdish
....
....
نیشانەکردن ماراسۆنی هەولێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

ژمارەیەک لە بەشداربووانی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر سکاڵای دەستکاریکردنی ئەنجامەکان دەکەن و دەڵێن خەڵك لەنێو پاركەوە خۆیان كردووەتە نێو وەرزشوانانەوە.

بەشێک لە بەشداربووانی ماراسۆنەکە گلەیی لە شێوازی بەڕێوەچوونی ماراسۆنەکە دەکەن و دەڵێن بەشێک لە بەشداربووان دزەیان کردووەتە نێو بەشداربووان و لەنێو پاركەوە چوونەتە ریزی وەرزشوانان و مافی ئەوانیان خواردووە، یاخود لەجیاتی راكردن بە ئۆتۆمبێل دوورییەكەیان بڕیوە.

هاوكات تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی ماراسۆنەكە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە ساڵ دوای ساڵ باشتردەبێت و ژمارەری بەشداربووان زیاتر دەبێ.

بەشداربووێكی دیكەش گوتی" هه‌ندێك ركابەر  له‌ پاركه‌كه‌وه‌ به‌ ئه‌مبوڵانس و پاسكیل خۆیان كرد بەنێو وەرزشوانان ".

ئەمڕۆ هەینی چوارەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداری نزیكەی 6 هەزار كەس لە 28 وڵاتی جیاوازەوە بەڕێوەدەچێت. ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر سێ ئاستە، ئاستی یەكەم 5 كیلۆمەتر، ئاستی دووەم 10 كیلۆمەتر، ئاستی سێیەم 21 كیلۆمەترە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە