ریال مەدرید مۆڵەتی 48 کاژێر دەداتە سێرخیۆ رامۆس

30-03-2021
هێژا خەسرەو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید ماوەی 48 کاژێری بۆ سێرخیۆ رامۆسی کاپتنی یانەکەی داناوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە شاهانەکە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەنگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرخیۆ رامۆس لە ریال مەدرید بووەتە باسی گەرمی رۆژنامەکان، رۆژ بە رۆژ پێشهات و دەنگۆی نوێ دێتە ئاراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە ریال مەدرید نە رامۆس بە هیچ شتێک رازی نین سەبارە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان.

لە دوایین پێشهاتدا ریال مەدرید ماوەی 48 کاژێری بە سێرخیۆ رامۆس داوە بۆ ئەوەی وەڵامی یانەکە بداتەوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لۆس بلانکۆس بە کاپتنەکەی راگەیاندووە، گرێبەستەکەت بۆ ساڵێک بۆ نوێدەکەینەوە، مووچەکەت لە 12 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێتە 10.8 ملیۆن یۆرۆ ئەمەش بەهۆی ئاستی رامۆس نییە، بەڵکو یانەکە لە قەیرانی داراییە و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە، دواتر گرێبەستەکەی تاوەکو 2023 نوێدەکرێتەوە و مووچەکەی دەکرێتەوە 12 ملیۆن یۆرۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە