رووداو- هەولێر
ریاز مەحرەزی جەزائیری و ناوەڕاستکاری یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.
ریاز مەحرەزی جەزائیری و ناوەڕاستکاری یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.
رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، نوێنەرێکی یانەی بارسێلۆنا لە شاری لێستەر چاوی بە ریاز مەحرەزی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ کەوتووەو داوای لێکردووە رووبکاتە یانە ئیسپانییەکە لە هاوینی داهاتوودا.
رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، یانەی لێستەرسیتی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەریانەیەک ئەگەر بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بکاتە خەزێنەی یانەکە لەبەرامبەر دەستبەرداربوونیان لە مەحرەز.
تێلێگراف ئاشکرایکردووە، بارسا لەپێناو دابین کردنی پارەکە، ئامادەیە ئاردا تۆران بفرۆشێت بۆ هێنانی مەحرەز و پتەوکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە لە مێرکاتۆی هاوینەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ