مۆرینۆ بووە راهێنەری مۆناکۆ

29-12-2019
هێژا خەسرەو
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی مۆناکۆ دوای دوورخستنەوەی لیۆناردۆ جاردیمی راهێنەری یانەکەی دوای چەند کاژێرێک راهێنەرێکی نوێی دەستنیشانکرد.

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی مۆناکۆ لە خولی فەرەنسادا، یانەکە لیۆناردۆ جاردیمی راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، و ئەمڕۆش یانە فەرەنسییەکە رۆبێرت مۆرینۆی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بە راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد.

مۆناکۆ لە پێگەی فەرمی یانەکەی بڵاویکردووەتەوە کە گرێبەستەکەی مۆرینۆ تاوەکو ساڵی 2022 دەبێت و هەفتەی داهاتوو ئەرکی مەشقی یانەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت.

مۆرینۆ لە شەش یاری پاڵاوتنی یۆرۆی 2020دا بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەکەی بە ئاسانی گەیاندە یۆرۆ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە