گالەری

29-08-2019
30 Photos

رووداو - هەولێر 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری مۆناکۆی فەرەنسا مەراسیمی راکێشانی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2019-2020 راکێشکرا، لەهەمان کاتیشدا خەڵاتی باشترینەکانی وەرزی 2018-2019 دابەشکرا و ڤێرجل ڤان دایک بووە باشترین یاریزانی ئەوروپا.

ڤێرجل ڤان دایک لە دوای بردنەوەی خەڵاتەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی " زۆر دڵخۆشم بەم خەڵاتە، ئەمە سەرەتای رێگەکەمە، هێشتا زۆرم ماوە و رێگەیەکی درێژ بوو، من ئەو یاریزانە نەبووم کە زۆربەی رێگە لە سەرەتای تەمەنمەوە ببڕم، بەڵام دەجەنگم بۆ بەدەستهێنانی هەمووشتێک".

پلەی دووەمی باشترین یاریزانی ئەوروپاش بۆ لیۆنێل مێسی بوو، لە پلەی سێیەمیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناوی بینرا، ئالیسۆن بیکەریش چوارەم بوو.